پێویستە زیندانیانی نەخۆش، ئاکای و ئاڵداغ ئازادبکرێن

لە چالاکییەکان لە ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ، داوای ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش سۆیدان ئاکای و ئەمین ئاڵداغ کرا.

ئیستەنبوڵ: کۆمیسیۆنی زیندانەکانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) لقی ئیستەنبوڵ، ٦٨١هەمین چالاکی "دانیشتن"ـی خۆی لەبەردەم بینای کۆمەڵەکە لە ناوچەی بیۆغلو ئەنجامدا. لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا تیشکخرایەسەر ڕەوشی زیندانیکراوی نەخۆش سۆیدان ئاکای لە زیندانی مەڕمەڕە ڕاگیراوە. لە چالاکییەکەدا داواکرا دەستبەجێ ئاکای ئازادبکرێت.

ئەنقەرە: دەسپێشخەریی ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش، لە ٥٥٣ هەمین چالاکیی خۆیدا لە شەقامی ساکاریا، تیشکی خستەسەر ڕەوشی زیندانیکراوی نەخۆش، ئەمین ئاڵداغ لە زیندانی ئەلعەزیزە ڕاگیراوە.