پەیامنێرانی بێسنوور داوای ئازادکردنی سلێمان ئەحمەدی کرد
ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور داوای کرد ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد ئازاد بکرێت، کە لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە بەدیلگیراوە و سزای زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور داوای کرد ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد ئازاد بکرێت، کە لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە بەدیلگیراوە و سزای زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
دانیشتنی ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد کە ٢٨٠ ڕۆژە لەلایەن پەدەکەوە بەدیلگیراوە لە دادگای دهۆک بەڕێوەچوو، دادگا سزای ٣ ساڵ زیندانی بەسەر سلێمان ئەحمەد سەپاند.
ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ناڕەزایەتی دەربڕی دژی سزادانی سلێمان ئەحمەد.
ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: "ڕۆژنامەوانی کورد سلێمان ئەحمەد کە لە ئاژانسی ڕۆژنیوزی کار دەکات، بە تۆمەتی درۆینەی ئەندامبوون لە پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) سزای ٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. ئەم سزا ناهەقە شەرمەزار دەکەین و داوا دەکەین دەستبەجێ سلێمان ئەحمەد ئازاد بکرێت".