پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم لە شارەکانی ئەوروپا شەرمەزارکرا

دژی پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم، لە دەیانی ناوەندی ئەوروپا، چالاکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لەسەر بانگەوازی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ١٢ ناوەندی ئەڵمانیا ڕێپێوانیان کرد.

گەل لە وڵاتانی تری ئەوروپا و ئوسترالیا هاتنە گۆڕەپانەکان، دژی بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکان بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی تورک.

دویسبۆرگ

پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٢٦ ساڵ لەمەوبەر ڕوویدا و وەک پیلانی ٩ی تشرینی یەکەم چووە نێو مێژووەوە، لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا بە گردبوونەوە و ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا.

سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان کاتژمێر ١٤:٠٠ لەسەر بانگەوازی تەژەکە-ئە لە شاری دویسبۆرگ کۆبوونەوە.

لە گردبوونەوەکەدا گوترا: "پیلانگێڕیی نەگەیشتە ئامانجەکەی، ڕۆژئاوا بەڵگەیە بۆ ئەمە. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی گەلی کوردە. تا ئەوکاتەی ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەکرێت، تێکۆشانی ئێمە بەبێ پچڕان بەردەوام دەبێت".

 چەندین جار دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ئازادی بۆ ئۆجالان"، "ئەردۆگانی بکوژ"، "هەموو شوێنێک ڕۆژئاوایە، هەموو شوێنێکی کوردستانە" بەرزکرایەوە..

دارمشتات

لە هەمان چوارچێوەدا، سەدان کوردستانی لە دارمشتات ڕێپێوانیان کرد.

ئەمستردام

لە شاری ئەمستردام بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کورد ڕێپێوان و گردبوونەوە ئەنجامدرا.

پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و نامیلکەکان دەربارەی پیلانگێڕی بڵاوکرانەوە.

ڕێن

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا لە شاری ڕێن ی فەرەنسا بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا.

سیدنی

لە شاری سیدنی ئوسترالیا، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کران.

چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک بەڕێوەچوو، بانگەواز لە ڕای گشتی نێونەتەوەیی کرا دژی هێرشەکان بوەستنەوە.

هانۆڤەر

لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا، بەپێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی ڕوناهی، بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا، ڕێپێوان و گردبوونەوە بەڕێوەچوو.

ژن، کوردستانیان و دۆستەکانیان تا بەردەم کۆنسوڵخانەی تورک ڕێپێوانیان کرد.

بانگەواز کرا، ڕای گشتی نێونەتەوەیی بەرامبەر هێرشەکان هەستیار بن.

کۆپنهاگن

پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم و هێرشە قڕکەرەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا بە گردبوونەوەیەک لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک شەرمەزارکرا.

لەگەڵ خوێندنەەوەی ڕاگەیاندراوێک بە  زمانی ئەڵمانی، لە میانی ڕێپێوانەکەدا دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان"، "ستاتۆ بۆ کوردستان" و "کۆتایی بە هێرشە داگیرکەرییەکان لە ڕۆژئاوا بهێنن" بەرزکرانەوە.

مارسیلیا

لە شاری مارسیلیا هەزاران کەس بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد و ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورک. لەسەر بانگەوازی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا، کوردستانیانی مارسیلیا و دەوروبەری بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی ئارین میرکان کۆبوونەوە.

لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان" و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە. لە چالاکییەکەدا سڵاویان لە ڕۆژئاوا و بەرخۆدانی گەریلا کرد، دروشمی "ئەردۆگانی بکوژ"، "ئەردۆگانی تیرۆریست" و "تورکیا تیرۆریست" بەرزکرانەوە.

برێمەن

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەمیان شەرمەزار کرد.

چالاکییەکە لەسەر بانگەوازی مەجلیسی جڤاکی دیموکراتیکی کوردی برێمەن بەڕێوەچوو.

لە چالاکییەکەدا ئاماژە بەوە کرا، دەوڵەتی تورک بە هاوکاری ناتۆ دەیەوێت ئامانجە ئیمپریالیستییەکانی درێژە پێ بدات.

لە چالاکییەکەدا درووشمەکان دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرزکرانەوە.

برێست

لە شاری برێستی فەرەنسا، کوردستانی و دۆستەکانیان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا گردبوونەوە.

لە چالاکییەکدا ڕاگەیاندراوی کەجەدەکە-ئە خوێنرایەوە، درووشمەکان بۆ سڵاوکردن لە بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلا و ڕۆژئاوا بەرزکرانەوە.

کیل

لە شاری کیل ی ئەڵمانیا کوردستانیان و دۆستەکانیان دژی پیلانگێڕی ٩ ی تشرینی یەکەم، کۆبوونەوە و ڕێپێوانیان کرد.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی ژیانی ژن و (Defend kurdistan) بەڕێوەچوو.

لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین هەلێکی مەزنە، دەبێت گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەست لە سینارۆیەکانی پیلانگێڕی بەردەم و دراوسێیەتی دۆستانە لەگەڵ کورد پێک بهێنن و ئاشتی بپارێزن.

ئۆسلۆ

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ شەرمەزارکرا.

چالاکییەکە لەلایەن نەجەدەکە- ئۆسلۆ ڕێکخرا، کوردستانیان نوێنەری پارت و لایەنەکان و ڕێکخراوە جڤاکییەکان بەشداربوون.

لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە، ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئازادی ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستانە.  

ستۆکهۆڵم

لە شاری ستۆکهۆڵمی سوید، بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی و گۆشەگیری و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.