نزیکی ٢٠ دایکی پیر و پیرانی عەلەوی لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەدژی هێزەکانی گەریلا، نامەیەکیان بۆ رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.
لە نامەکەدا هاتووە، "ئێمە وەک دایکانی پیر و پیرانی باوەڕمەندی عەلەوی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کە تاوانێکی دژی مرۆڤایەتیە و تاوانی شەڕە، بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین.
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، "بە ئامانجی رێگریکردن لە تاوانی شەڕ، داواکارین کە دەستوەردان بکەن. بانگەوازیتان بۆ دەکەین کە سەردانی زاپ، ئاڤاشین و هەموو هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بکەن و لێکۆلینەوە بکەن. ئێمە وەک باوەڕمەندانی عەلەوی پێمان وایە، کاری پێویستە ئەنجام دەدەن."
ناوی پیرە عەلەویەکان بەم شێوەیەیە: -
پیر ئانا لیلی یاغمور
پیر ئانا مەلەک ئۆغور
پیر ئانا بیلگە شاهین
پیر ریزا یاغمور
پیر وەلی ئۆغور
پیر حسێن بیلدیک
پیر ماهیر شاهین
پیر مەسعود کەتە
پیر عەلی کەمال ئۆزتورک
پیر دۆغان قەهرەمان
پیر محەمەد یامان
محەمەد شەکەر (سینەملی)
پیر محەمەد ئەردۆغان
پیر عەلی چالخان
پیر وەلی رۆژ
پیر مورتەزا داغ
پیر محەمەد یوکسەل
ف.ق