قڕکردنی ئێزدییەکان لە برێمەن شەرمەزار کرا
لە دەهەمین ساڵیادی قڕکردنی ئێزدییەکان لە شەنگال، لەبەردەم پەرلەمانی ویلایەتی برێمەن چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا.
لە دەهەمین ساڵیادی قڕکردنی ئێزدییەکان لە شەنگال، لەبەردەم پەرلەمانی ویلایەتی برێمەن چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا.
دەهەمین ساڵیادی قڕکردنی ئێزدییەکان لەبەردەم پەرلەمانی ویلایەتی برێمەن شەرمەزارکرا و قوربانیان یادکرانەوە. لە چالاکییەکەدا غەزال یالچین هەڵبەستێکی خوێندەوە. ڕاگەیاندراوی چەتری مەجلیسەکانی ژنانی ئێزدی (سەمەژێ) خوێنرایەوە و گوترا: "ئامانجی داعش لەناوبردنی ئێزدییەکان بوو. هێزەکانی پاراستنی ئێزیدخان و یەپەگە و یەپەژە ئێزدییەکانیان ڕزگار کرد". هەروەها بانگەوازکرا بۆ دانپیانان بە ستاتۆی خۆبەڕێوەبەری ئێزدیخان لە شەنگال، هەروەها جێگیرکردنی ناوچەی دژە فڕین بۆ ڕێگری لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک.
نوێنەری ناڤ-یەک، زەردەشت ئۆسێ ئاماژەی بەوە کرد حکومەتی عێراق و بنەماڵەی بارزانی هەڵاتن و گەلی ئێزدیان بۆ کۆمەڵکوژی جێهێشت، بەڵام گەریلاکان ڕوویانکردە شەنگال و پیر و مناڵ و ژنانیان ڕزگار کرد، گوتی: "هێشتاش گەلی ئێزدی و شەنگال ڕووبەڕووی هێرش و پیلانگێڕی دەبنەوە. بە بڕیاری ٩ ی تشرینی یەکەم دەیانەوێت هێزەکانی پاراستنی شەنگال لەناوببەن. دەیانەوێت یەبەشە و یەژەشە لەناوببەن.
هاوسەرۆکی مەجلیسی جڤاکی دیموکراتیکی برێمەن ئیسحاق یەڵماز تیشکی خستەسەر هاوکاری پەدەکە لە هێرشەکانی سەر شەنگال، گوتی: "هاوکاری پەدەکە نەبوایە، دەوڵەتی تورک نەیدەتوانی وا بەئاسانی هێرش بکات. ئەگەر تەڤگەری ئازادی کورد نەبوایە، کۆتایی کوردستان چۆن دەبوو؟ ئەمڕۆ لایەنە هاوکارەکانی وەک پەدەکە تا قوڕگیان لە خیانەت چەقیوون. هاوکاریان بۆ دوژمن لەسەر بناغەی بەرژەوەندیی بنەماڵەیە، نە کوردن، نە کوردستانین".