قوربانیانی قڕکردنی ئێزدی لە دارمشتاد یادکرانەوە
بەبۆنەی دەهەمین ساڵیادی ئێزدییەکان لەلایەن چەتەکانی داعشەوە، لە دارمشتاد چالاکییەک ئەنجامدرا.
بەبۆنەی دەهەمین ساڵیادی ئێزدییەکان لەلایەن چەتەکانی داعشەوە، لە دارمشتاد چالاکییەک ئەنجامدرا.
بەبۆنەی دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤ لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا. یادەکە بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی دارمشتاد ئەنجامدرا.
یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد، لە یادەکەدا فیلمی "نامەکانی شەنگال" پیشاندرا.
لە یادەکەدا تیشکخرایە سەر خیانەتی پەدەکە. جەختکرایەوە ئەم خیانەتە بە قڕکردنی ٢٠١٤ سنووردار نەبووە و هێرشە داگیرکارییەکانی ئەمڕۆش گرێدراوە بە هەوڵەکانی قڕکردنەوە.
یادەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.