راگەیاندراوی هەڵمەتی دژ بە قەدەغەى سەر پەکەکە له‌ رۆژنامه‌یه‌كی ئیتاڵی دا بڵاوکرایەوە‌

ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی، كه‌ راگەیاىندراویان لە رۆژنامەی ئیل سۆلێ ٢٤ ئۆرێ (Il Sole 24 ORE) دا بڵاوکردووەتەوە، داوایان كردووە له‌ پێناو ئاشتی، ئازادی، دیموكراسی، ئارامی و مافه

له‌ پێناو ده‌رهێنانی ناوی په‌كه‌كه‌ له‌ 'لیستی رێكخستنه‌ تیرۆرۆیستیه‌كان' دا، وێڕای بانگه‌وازی رۆشنبیران له‌ زۆر وڵاته‌وه‌، راگەیاندراویش لە رۆژنامه‌ گرنگه‌كاندا بڵاودەکرێ،ەوە. له‌و چوارچێوه‌یەدا راگەیاندراوێک لە رۆژنامه‌ی ئیل سۆلێ 24 ئۆرێ (Il Sole 24 ORE) ئیتالیادا بڵاوکرایەوە. ئەو رۆژنامە ئیتالییە یەکێکە لە رۆژنامە سەرتاسەری و گرنگەکانی وڵاتی ئیتالیا و بارەگاکەى لە شاری میلانە و هەموو رۆژێک نزیکەى ٢٠٠ هەزار دانەى لێ چاپ دەکرێت.

راگەیاندراوەکە ناونیشانی "كه‌مپینی ده‌ستپێشخه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی: دادپه‌روه‌ری بۆ كوردستان و 'به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌یكی به‌په‌له‌ بۆ ده‌رهێنانی ناوی په‌كه‌كه‌' له‌ لیستی رێكخستنه‌ تیرۆریستیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا" بڵاوكرایه‌وه‌ و تیایدا هاتووە، "له‌سه‌ر ناوی ئاشتی، دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ ئێمه‌ داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین، كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی رێكخستنه‌ تیرۆریستیه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ده‌ربهێنێت.

چاره‌سه‌ریی ئاشتییانه‌ی پرسی كورد مه‌رجی سه‌ره‌كیی ئارامی و دیموكراسیه‌ له‌ توركیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. توركیا و كۆمه‌ڵگای به‌رفراوانی كورد ته‌نیا له‌ رێگه‌ی دانوستاندنه‌كانه‌وه‌ ده‌توانن بگه‌نه‌ ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ییه‌ ئاشتییانه‌یه‌. له‌و دانوستانانه‌دا پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌وانه‌ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)ش به‌شداربن، به‌ڵام راگه‌یاندنی په‌كه‌كه‌ وه‌ك رێكخستنێکی "تیرۆریستی" له‌مپه‌رێكه‌ له‌به‌رده‌م ئاشتی.

بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ لیسته‌كه‌ ده‌ربهێنرێت زۆر هۆكاری كرداری و یاسایی هه‌ن. په‌كه‌كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٢ەوە دا له‌ سه‌ر داواكاریی توركیا، كه‌ ئه‌ندامی ناتۆیه‌ خرایه‌ لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كانه‌وه‌. دادگای باڵای یه‌كێتیی ئه‌وروپا، دیوانی دادوه‌ری لۆكسه‌مبورگ له‌ ساڵی ٢٠١٨دا بڕیاریاندا، كه‌ له‌ نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧دا په‌كه‌كه‌ به‌ ناڕه‌وا له‌ لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا هێڵراوه‌ته‌وه‌. له‌ بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ 'بانگه‌وازی ئاشتیی' عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ ساڵی ٢٠١٣دا كراوه‌. له‌ دادگای به‌لجیكاش له‌و كاته‌وه‌ی پێناسه‌ی تیرۆركراوه‌، ساڵی ٢٠٢٠ ئه‌وه‌ سه‌لمێنرا، كه‌ په‌كه‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌ شه‌ڕێكی چه‌كداری، كه‌ نێونه‌ته‌وه‌یی نییه‌، هه‌ر بۆیه‌ ناكرێت وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی پێناسه‌ بكرێت.

له‌ لیسته‌كه‌دا دۆخی نوێی په‌كه‌كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌: نه‌ قۆناغی ئاشتی كاتیی له‌ ساڵی ٢٠١٣ - ٢٠١٥ له‌ نێوان په‌كه‌كه ‌/ كوردان و حكومه‌تی تورك، نه‌ رۆڵی نوێی كوردانیش له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. بۆ وێنه‌: تێكۆشان له‌ دژی به‌ ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش). دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی ٢٠١٤دا داعش 'خه‌لافه‌تی' راگه‌یاند و ده‌ستی به‌ داگیركردنی رووبه‌رێكی فراوان له‌ خاكی عێراق و سوریاكرد، ده‌وڵه‌تی تورك هاوكاریی داعشی كرد بۆ ئه‌وه‌ی هێرشبكاته‌ سه‌ر ناوچه‌ كوردییه‌كان. له‌ تێكشكاندنی داعش و چه‌كداره‌ كرێگرته‌كان، رۆڵی په‌كه‌كه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌. تێكۆشانی په‌كه‌كه‌ له‌ دژی داعش سودی به‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رەن‌گاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ عێراق و سوریا گه‌یاند. په‌كه‌كه‌ له‌ پاراستن و رزگاركردنی مه‌خمور، شه‌نگال، كه‌ركوك له‌ عێراق و كۆبانێ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی باكوری سوریا بووه‌ یارمه‌تیده‌ر. په‌كه‌كه‌له‌ پێناو رزگاركردنی ده‌یان هه‌زار ئێزدی، كه‌ له‌ ئابی ٢٠١٤دا له‌ چیای شه‌نگال به‌ هۆی داعشه‌وه‌ گیریان خواردبوو، رێره‌وی مرۆیی كرده‌وه‌.

له‌ مێژووی كورداندا هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌ك هێنده‌ی په‌كه‌كه‌ نه‌یتوانیوه‌ ملیۆنان كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی دیاریكردنی چاره‌نوس ئامادە و تەیار و رێكبخات. ئاشكرایه‌‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێو كوردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌نده‌راندا بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه‌. له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌وه‌ی هانده‌ری ئازادیی ژنه و‌ وه‌ك داینه‌مۆی ستراتیژی دیموكراسی كۆمه‌ڵایه‌تییە، هەر په‌كه‌كه‌یه‌".

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا ئه‌م بانگه‌وازه‌ كراوه‌: "له‌پێناو ئاشتی، دیموكراسی، ئازادی، ئارامی و مافه‌كانی مرۆڤ دا ئێمه‌ داوا ده‌كه‌ین په‌كه‌كه‌ پێویسته‌ له‌ 'لیستی رێكخستنە‌ تیرۆریستیه‌كان' ده‌ربهێنرێت".

https://justiceforkurds.info/IT/

...........

https://justiceforkurds.info/Petition/

ژ.ت