راپۆرت لەسەر سێ پۆلیسی ئاکەپەیی ساختەکار بەرزکرایەوە

لە بنکەی دەنگدان لە نیو خوێندنگەی ئامادەیی ئایدنلک ئەڤلەر ئینۆنو لە ئاڵتنداغی ئەنقەرە، ٣ پۆلیسی ئاکەپەیی بازنەی دەنگدانی ناوچەی تر هەوڵیاندا دەنگ بە ئەردۆغان بدەن.

لە بنکەی دەنگدان لە نیو خوێندنگەی ئامادەیی ئایدنلک ئەڤلەر ئینۆنو لە ئاڵتنداغی ئەنقەرە، ٣ پۆلیسی ئاکەپەیی بازنەی دەنگدانی ناوچەی تر بەبێ پیشاندانی بەڵگەی ١٤٢ خواستیان دەنگ بدەن، بەڵام ساختەکاری و تەڵەکەبازییەکەیان ئاشکرا بوو. بەو هۆیەشەوە ڕاپۆرت لەسەر ئەو سێ پۆلیسە ئاکەپەیەی ساختەکار بەرزکرایەوە.

ژ.ت