ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ٢٠ی تهمموز گوندی گه‌شتیاری په‌ره‌خی زاخۆی بۆردومان كرد و له ئه‌نجامدا ٩ كه‌س ژییانیان له‌ده‌ستدا و به‌ده‌یانی تر برینداربوون.
ده‌وڵه‌تی تورك وه‌ك هه‌موو جاره‌كان كۆمه‌ڵكوژی ره‌تده‌كاته‌وه، كاربه‌ده‌ستانی عێراقیش پشتڕاستیان كرده‌وه كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه ئه‌نجامدراوه.
دوای هێرشه‌كه ل زۆر شاری عێراق و باشوری كوردستان چالاكی شه‌رمه‌زاركردن ئه‌نجامدرا. چالاكوانان له شاره‌كانی وه‌ك به‌غدا، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، كه‌ركوك، سلێمانی و هه‌ولێر ده‌وڵه‌تی توركیان شه‌رمه‌زار كرد، ویستیان كه هێزه‌كانی سوپای تورك به ته‌واوه‌تی له عێراق بكشێنه‌وه.
داوا له باڵیۆزی تورك كرا "له عێراق بكشێنه‌وه"
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی داوه‌ته باڵیۆزی توركیا له به‌غدا عه‌لی ره‌زا گونای. وه‌زاره‌ته‌كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی به تندی شه‌رمه‌زار كر، له هه‌مان كاتدا داوای له توركیا كرد، كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای لێبوردن بكات و و هێزه‌كانیان له ته‌واوی عێراق بكشێننه‌وه".
له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سكاڵا تۆمار كرا
حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، كه ئه‌وان سكاڵایان له‌لای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تۆمار كردووه له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "بۆ كۆتاییهێنان به دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عێراق زنجیره رێوشوێنیان گرتووه‌ته‌به‌ر". له‌باره‌ی رێوشوێنه‌كانه‌وه زانیاری نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
كاردانه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان
له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش كاردانه‌وه هاتنه‌ئاراوه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوایكرد كه ده‌ستبه‌جێ دۆخ و به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه ئاشكرا بكرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كاردانه‌وه‌ی نیشانی هێرشه "هه‌ڕه‌مه‌كی:یه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی گه‌شتیاردا و "په‌به‌ندبوونی خۆی به سه‌روه‌ری عێراق و ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كوردستان" دووپاتكرده‌وه.
نوسینگه‌ی وته‌بێژی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، "سكرتێری گشتیی داوا ده‌كات كه لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له و به‌رفراوان له‌سه‌ر رووداوه‌كه ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی هێرشه‌كه ده‌ستنیشان بكرێت و هه‌لومه‌رجی لێپێچینه‌وه دیاریبكرێت".
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق جێنین هینیس پلاسخارت هێرشه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار كرد و رایگه‌یاند، "هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی جارێكی تر كرانه ئامانجی تۆپباران. هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كه ده‌بنه ئامانجی هێرشه‌كان ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه و مایه‌ی قبوڵ كردن نییه".
هه‌ر له چوارچێوه‌ی شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كه‌ی زاخۆ نوێنه‌ری یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق باسی له‌وه‌كرد، كه كردنه ئامانجی منداڵان جێگه‌ی قبوڵكردن نییه و داوای له لایه‌نه‌كان كرد كه به پێی یاسا بجوڵێنه‌وه.
هـ . ب