رێکخستنی حیزبی چەپی ئەڵمانیا لە ساکسۆنیای خوارو بڕیاری پشتیوانیی بۆ شەنگال دەرکرد

رێکخستنی حیزبی چەپی ئەڵمانیا لە ویلایەتی ساکسۆنیای خوارو لە ئەڵمانیا بە بڕیارێک رایگەیاند، دەبێت پشتیوانی لە تێکۆشانی ئێزدییەکان لە شەنگال بکرێت، کە بۆ خۆبەڕێوەبەریی بەرەنگاری دەکەن.

رێکخستنی حیزبی چەپی ئەڵمانیا لە ویلایەتی ساکسۆنیای خوارو (نیدرزاکسن) لە شاری هانۆڤەر کۆنگرەی ئاسایی خۆی بەڕێوەبرد.

لە سەر پێشنیازی بەهیە ئوجا سیاسەتمەداری کورد لە حیزبی چەپی ئەڵمانیا، کۆنگرە بڕیاری پشتیوانیکردن لە خۆبەڕێوەبەریی و داکۆکۆکردن لە شەنگال دەرکرد، کە بە دەنگی زۆرینەى هەرە زۆری ئەندامانی کۆنگرە پەسەند کرا.

لە بڕیارەکەدا داوا کراوە، پشتیوانی لە تێکۆشانی کۆمەڵگەى ئێزدی لە شەنگال بکرێت، کە بۆ خۆبەڕێوەبەری بەرەنگاری دەکەن.

هەروەها لە بڕیارەکەدا داوا لە حکومەتی ناوەندیی عێراق و بەڕێوەبەریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) کراوە، کە رێز لە ئیرادەی شەنگالییەکان بگرن.

لە بڕیارەکەدا، تێکدەری و ئاژاوەگێڕییەکان و هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆ هێرشکردنە سەر شەنگال ئیدانە کراوە.

ژ.ت