رۆشنبیرانی كورد: ده‌بێت سوید و فینله‌ندا و ناتۆ نه‌بنه‌ هاوكاری شه‌ڕخوازه‌كان

روناكبیران، نوسه‌ران، مافناسان، رۆژنامه‌وانان، ئه‌كادیمیه‌كان، هونه‌رمه‌ندان و سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستان به‌ راگه‌یه‌نراوێك داوایان له‌ سوید، فینله‌ندا و ناتۆ كرد كه‌ له‌ دۆزی كورددا ببنه‌ هاوكاری گه‌ڕان به‌دوای دیالۆگ و ئاشتیدا.

روناكبیران، نوسه‌ران، مافناسان، رۆژنامه‌وانان، ئه‌كادیمیه‌كان، هونه‌رمه‌ندان و سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستان به‌ راگه‌یه‌نراوێك داوایه‌كیان بانگه‌وازێكیان ئاراسته‌ی سوید، فینله‌ندا و ناتۆ كرد.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌:

"له‌ ٢٨.٠٦.٢٠٢٢ له‌ مادریدی پایته‌ختی ئیسپانیا به‌ پێشه‌نگایه‌تی سكرتێری گشتیی ناتۆ، كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ته‌كانی سوید و فنله‌ندا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورك كۆبوونه‌وه‌ و په‌یمانێكیان واژۆ كرد. به‌داخه‌وه‌ نوێنه‌رانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌ به‌ دیموكراسی و رێزگرتن له‌ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ناسرێن، له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكتاتۆر، شه‌ڕخواز كه‌ ده‌ستی به‌ خوێن سوره‌، له‌گه‌ڵ كه‌سێكی وه‌ك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دانیشتن و ده‌ستیان گرت.

ئه‌و په‌یمانه‌ له‌ ده‌ خاڵ پێكدێت. كاتێك مرۆڤ له‌ ناوه‌رۆكی ئه‌و په‌یمانه‌ ورد ده‌بێته‌وه‌، ده‌بینێت ئه‌و په‌یمانه‌ به‌ ته‌واوه‌تی دژی كورد و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد نوسراوه‌ و ره‌وایه‌تی به‌ رژێمێكی تۆتالیته‌ر ده‌به‌خشێت.

گه‌لی كورد و بزوتنه‌وه‌ی ئازادی گه‌لی كورد، هیچ زیانێكی به‌ ناتۆ، سوید و فینله‌ندا نه‌گه‌یاندووه‌. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی داعش و توندڕه‌وه‌ هاوشێوه‌كانیدا، هێزه‌ كوردستانیه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ش له‌ نێویاندا، به‌رژه‌وه‌ندی جیهانی دیموكراتیك و مرۆڤایه‌تی، به‌ قوربانیدانێكی گه‌وره‌ پاراست. نوێنه‌رانی گه‌لی كورد له‌ مادرید نه‌بوون و له‌و دیدارانه‌دا گه‌لی كورد لایه‌ن نه‌بوون. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌سه‌ر چاره‌نوسی كوردان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان بازرگانی كرا و له‌ دژی كوردان بڕیاردرا و په‌یمان به‌سترا. لێره‌دا ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت بپرسین، ئاخۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ چه‌نده‌ به‌ پێی بناغه‌ و پێوه‌ره‌ ئه‌خلاقی و ویژدانیه‌كانن؟ زۆر كه‌س كاتێك قسه‌ ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن ئێمه‌ مه‌ترسیه‌ ئه‌منییه‌كانی سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك به‌ جدی ده‌بینین. گه‌لی كورد كه‌ له‌ ژێر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركدایه‌ و رووبه‌ڕووی پاكتاوه‌، بۆچی ئێوه‌ مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر گه‌لی كوردیش له‌به‌ر چاو ناگرن و ئه‌و راستیه‌ نابینن؟

له‌باره‌ی په‌یمانه‌كه‌وه‌ هه‌ڵوێستی ئێمه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

•           هیچ دامه‌زراوه‌، ده‌وڵه‌ت و كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ی پرسیار له‌ كورد بكات له‌باره‌ی كوردانه‌وه‌ په‌یمان ببه‌ستێت و رێكخراوه‌ كوردستانیه‌كان شه‌رمه‌زار بكات.

•           ئه‌و په‌یمانه‌ رێگه‌ له‌ به‌رده‌م هه‌وڵه‌كان بۆ ئاشتی و دیالۆگ ده‌گرێت، رێگه‌ له‌به‌رده‌م هێرشی پاكتاوكاری ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ستی شه‌ڕخوازان به‌هێز ده‌كات.

•           په‌كه‌كه‌ رێكخراوێكی تیرۆریستی نییه‌، ئه‌و به‌ پێی پێوه‌ره‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌پارێزێت و بۆ ئازادی گه‌لی كوردستان تێده‌كۆشێت.

•           په‌یه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعشدا هاوكاری هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یین و له‌و شه‌ڕه‌دا قوربانی زۆریان داوه‌. په‌یه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ له‌ دژی ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ نین. هه‌بوونی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌ تێكۆشانی دژی داعش و هێزه‌ توندڕه‌وه‌كان، پێویسته‌ وه‌ك ده‌سته‌به‌ر و گه‌رنی هه‌ڵبسه‌نگێنرێت.

•           به‌هۆی گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سیاسه‌تمه‌دارانی كورد ناچاربوون بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. نابێت سیاسه‌تمه‌داران و په‌نابه‌رانی سیاسی، راده‌ستی رژێمی ئه‌ردۆغان بكرێنه‌وه‌.

ئێمه‌ ئه‌و كه‌سانیه‌ واژۆكانمان له‌ خواره‌وه‌ هه‌یه‌، داوا له‌ به‌رپپرسانی ناتۆ، سوید و فینله‌ندا ده‌كه‌ین كه‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێسته‌كه‌یاندا بكه‌نه‌وه‌، نه‌بنه‌ هاوكاری شه‌ڕخواز و سته‌مكاران، له‌ دۆزی كورددا ببنه‌ هاوكاری هه‌وڵه‌كانی دیالۆگ و ئاشتی.

هه‌روه‌ها ئێمه‌ داوا له‌ گه‌لانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ناتۆ ده‌كه‌ین، به‌ تایبه‌تیش گه‌لی سوید و فینله‌ندا كه‌ ئه‌وانیش به‌رامبه‌ر به‌و په‌یمانه‌ ناڕه‌وایه‌ بوه‌ستنه‌وه‌ دۆستایه‌تی نێوان گه‌لان به‌هێزتر بكه‌ن.

ئه‌و كه‌سانه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یان واژۆ كردوه‌

مه‌ده‌نی فه‌تحی، فوئاد ماڤ، سه‌فكان كۆبانێ، فه‌وزی ئۆزمان، حه‌سه‌ن خه‌یری، مه‌زهه‌ر زومروت، رزوان ئاڵتون، مرهه‌م یگیت، سوڵتان یارای، ئاینور ئاراس، محه‌مه‌د سه‌عید ئارزو، نه‌جات بایساڵ، عیرفان بابائۆغڵو، عه‌زیز تونج، فه‌وزی چه‌تین، سه‌یوان سه‌عیدیان، حه‌مید به‌درخان، بێریڤان دۆسكی، كنێر عه‌بدوڵا، دیمه‌ن سۆهنۆلبی، فه‌رهاد جه‌هانبه‌یگی، ئانیسا جه‌هانمێهر، ژیار جه‌هان فارس، ئه‌نوه‌ر ئاڵمان، د. كه‌مال سیدۆ، وه‌لیده‌ مه‌له‌ك حه‌سێ، سینان هاتای، ئه‌حمه‌د ئاكتاش، ن. گوڵته‌كین، ئه‌شكه‌ره‌ بۆیۆك، جه‌مال بۆلوت، د. موراد، كولی شیخا، مه‌سعود ئاقڵ، شنه‌ فایه‌ق، یاشار ئاكسو، عوسمان ئه‌رگین، حه‌سه‌ن حسێن ده‌نیز، نه‌عیم نه‌جه‌فی، شاران كه‌مانگه‌ر، ماشاڵا ده‌كاك، فایه‌ق ئاكپور، شوكرو یه‌ڵدز، یوسف كه‌له‌ش، میراز رۆنی، به‌هرام یونوس، فه‌یسه‌ڵ ساڵح، دێرسیم ئۆرامار، عه‌لی حه‌سه‌ن، فه‌رهاد سنجار، عومه‌ر جه‌نگیز، ئاسیا خه‌رزان، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، یوسف مه‌نتك، فه‌رگین مه‌لیك ئایكۆچ، گوڵستان په‌روین، فاتمه‌ ساڤجی، سیپان شیندا، ئاكۆ ئه‌حمه‌د، سۆنگوڵ ئاكپنار، ئازاد مۆستۆو، یه‌ڵدز چاكار، خه‌بات شاكر، رۆنی رحا، كه‌مال ئاكتاش".

هـ . ب