روناک فەدەوی: دەبێت هەموو ئازادیخوازان دژی گۆشەگیری بێنە دەنگ
روناک فەدەوی ژنە چالاکوانی کورد داوا لە هەموو چالاکوانان، ئازادیخوازان و یەکسانیخوازان دەکات لە بەرامبەر گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵوێستیان هەبێت و بێنە دەنگ.
روناک فەدەوی ژنە چالاکوانی کورد داوا لە هەموو چالاکوانان، ئازادیخوازان و یەکسانیخوازان دەکات لە بەرامبەر گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵوێستیان هەبێت و بێنە دەنگ.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاریەن تیڤی روناک فەدەوی ئاماژەی بە گۆشەگیری توندی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد کە ٣٣ مانگە هیچ هەواڵێکی نازاندرێت و لەو بارەوە وتی: " دەمانەوێت هەموو مرۆڤە چالاکەکان هاوار بکەن بۆ ئازادی و یەکسانی بۆ خەڵک. بەسە کەسێکی لەو جۆرە لەلایەن داگیرکەرانەوە بچەوسێنرێتەوە و زیندانی بکرێت و ڕێگەی پێنەدرێت بنەماڵەکەی سەردانی بکات. داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە باوەڕیان بە ئازادی و یەکسانی و خێرخوازی هەیە بێدەنگ نەبن و هاوار بکەن".
ئەو ژنە چالاکوانە وتیشی: "من وەک ژنێکی کورد بە تایبەتی داوا لە ژنان دەکەم بێدەنگ نەبن، دادپەروەر بن و داوای ئازادی بەڕێز ئۆجەلان بکەن."
دەقی چاوپێکەوتن لەگەڵ رووناک فەدەوی ژنە چالاکوانێکی دانیشتووی ئەوروپا:
هەروەک دەزانن زیاتر لە دوو ساڵە گۆشەگیری توند بەسەر بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا سەپێنراوە، کەسیش لە بارودۆخی بەڕێزیان نازانێت، خانەوادەکەی و پارێزەرانیش مافی ئەوەیان نییە سەردانی بکەن. شیکاری ئێوە بۆ ئەم دۆخە چییە؟
هەروەک باست کرد، ئەمڕۆ لە دونیایەکی پڕ لە دڕندەیی دەژین. جیهانێکی دیکتاتۆری و فاشیستی هەیە لە کاتێکدا بەناو مافی مرۆڤ و قەدەغەکردنی توندوتیژی هەیە. جیهان دەزانێت بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان ٢٥ ساڵە بەبێ هیچ تاوانێک لە زیندانی ئیمرالی زیندانی کراوە. ماوەی دوو ساڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی نازانرێت. پارێزەران ناتوانن لەگەڵی کۆببنەوە. تەنانەت خێزانەکەشی بۆیان نییە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ بکەن و لە تەندروستی جەستەیی بپرسن. بەڕاستی ئەمە نادادپەروەری و بێ ویژدانییە.
هۆکاری ئەمە چی دەزانن؟
هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئەوروپا و ئەمریکا پشتیوانی لە ڕژێمێکی دیکتاتۆری هاوشێوەی ڕژێمەکەی ئەردۆغان دەکەن، کە سەرکردەیەکی کوردی بەبێ هیچ هۆکارێک زیندانی کرد. ئەمە نامرۆڤانە و ناعەقڵانییە. کەسێک کە بیرۆکەی هێنانی ئازادییە بۆ هەموو مرۆڤەکان و دەیەوێت ئاشتی و ئینتیما لە دونیادا جێگیر ببێت، بۆ دەبێت زیندانی بکرێت؟ جگە لە زیندانیکردنیان، ماوەی دوو ساڵە ڕێگەیان بە خێزان و پارێزەرەکانیان نەداوە سەردانی بکەن. ئایا ئەمە نادادپەروەری نییە؟
ئێستا کە باس لە گەورەیی بەڕێز ئۆجەلان دەکەیت، ئەرک و بەرپرسیارێتی چالاکوان و چالاکانی سیاسی لەم بارودۆخەی ئێستادا چییە؟
ڕوونە. ئێمە دەمانەوێت هەموو مرۆڤە چالاکەکان هاوار بکەن بۆ ئازادی و یەکسانی بۆ خەڵک. بەسە کەسێکی لەو جۆرە لەلایەن داگیرکەرانەوە بچەوسێنرێتەوە و زیندانی بکرێت و ڕێگەی پێنەدرێت بنەماڵەکەی سەردانی بکات. داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە باوەڕیان بە ئازادی و یەکسانی و خێرخوازی هەیە بێدەنگ نەبن و هاوار بکەن. پێویستە لە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان یان لە هەر شوێنێک کە بتوانرێت کۆببنەوە بۆ ئەوەی دەنگی گەلی کورد بگەیەنینە گوێی جیهان و بڵێین سەرکردەکەیان بەبێ هیچ تاوانێک دەستگیرکراوە و لە بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە. بانگهێشتی هەموو خەڵکی ئازادیخواز و چالاکوان و سیاسەتمەدار و نووسەر و شاعیر و ئەوانەی هەست بە مرۆڤایەتی دەکەن بۆ خەبات دەکەین. بەسە بۆ ئەو حوکمە ناڕەوایەی کە بەسەر کەسێکی بەڕێزی وەک بەڕێز ئۆجەلاندا سەپاووە. بەڕێزیان چالاکوانێکی ئینسانییە و داوای ئازادی هەموو مرۆڤایەتی دەکات، ئازاری چەشتووە و جیا لەمە هیچ ئامانجێکی دیکەی نەبووە. بۆیە پێویستە لە زیندان ئازاد بکرێت. لە ئێستادا پێویستە بنەماڵە و پارێزەران بتوانن لەگەڵی کۆببنەوە و خەڵکی کوردستان لە بارودۆخەکانیان ئاگادار بکەنەوە. بەڕێز ئۆجەلان سەرکردەی گەلێکە، گەلێک کە نزیکەی ٦٠ ملیۆن کەسە. بەڕێز ئۆجەلان نە لە کاتی شەڕدا گیرا، نە دیکتاتۆر بوو، نە دەستدرێژی بۆ سەر خاکی کەس کرد. تەنها ئازادی بۆ خەڵک و بەتایبەتی گەلی کورد دەوێت. ئایا ئەم نایەکسانییە پەسەندکاوە؟ بۆ دەبێ بەم شێوەیە سزا بدرێن و لەلایەن حکومەتە فاشیستەکەی ئەردۆغانەوە ئەشکەنجە بدرێن؟ من وەک ژنێکی کورد بە تایبەتی داوا لە ژنان دەکەم بێدەنگ نەبن، دادپەروەر بن و داوای ئازادی بەڕێز ئۆجەلان بکەن.