رۆژنامەوان یڵماز بە هۆیە ئەشکەنجەوە سکاڵای تۆمار کرد

رۆژنامەوان سەدات یڵماز کە ٢٩ی نیسان دەستگیرکرا، بە هۆی ئەوەی ئەشکەنجەدراوە، سکاڵای تۆمار کرد.

بە پاساوی لێپرسینەوەیەکی داواکاریی گشتیی کۆماری لە ئەنقەرە لە ٢٩ی نیساندا لە ١٥ شاری جیاجیا هەڵکوتانە سەرماڵان بەڕێوەچووبوو.

لە چوارچێوەی ئەو لێپرسینەوەدا لە ئامەد هاوسەرۆکی کۆمەڵەی رۆژنامەوانانی دیجلە فورات (دەفەگە) دیجلە موتوئۆغڵو، سەرنوسەری ئاژانسی مێزۆپۆتامیا (ما) سەدا یڵماز و هاوژینەکەی سەلما یڵماز دەستگیرکران. خوشکی سەدات یڵمازیش بە ناوی فیلیز یڵماز لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکرا و گواسترانەوە بۆ ئەنقەرە.

دوای ٢٤ کاتژمێر پارێزەران توانیان چاویان بە دەستگیرکراوان بکەوێت و لەگەڵیان کۆبوونەوە.

رۆژنامەوان یڵماز و موفتوئۆغڵو رایانگەیاند، کە لەکاتی گواستنەوەیان بۆ ئەنقەرە ١٥ کاتژمێر بە کەلەپچەکراوی لە ناو پاسدا بوون و بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێریش بە برسێتی راگیراون.

رۆژنامەوان یڵماز هەروەها رایگەیاند کە پۆلیسەکان ئەشکەنجەیان داوە و لە ژێر ناوی 'گاڵتە و گەپدا' هەوڵیاندا سیخوڕی بەسەردا بسەپێنن و سوکایەتیان پێکردووە.

پارێزەری یڵماز شوعلە رەجەبئۆغڵو لە داواکاری گشتیی کۆماری ئەنقەرە سکاڵای تۆمار کرد.

هـ . ب