رۆژنامەى ئێکسپرێسی سویدی: ئەردۆغان جیهادییەکان رەوانەى بەرەکانی شەڕ کردووە

رۆژنامەى ئێکسپرێسی سویدی بڵاویکردەوە، دەبێت ئاڵۆزییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە رێگەى دیپلۆماتیکەوە چارەسەر بکرێت. بڵاویشیکردەوە، ئەردۆغان جیهادییەکانی ناردووە بۆ ناوچەکانی شەڕ.

رۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، زمانی رق و نفرەتی ئەردۆغان بەرامبەر بە ئەرمەن، کە لە کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی ١٩١٥دا بە لانیکەمەوە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار کەسیان لێ کۆمەڵکوژکراوە، رێگا بە ڕووی توڕەیی و نیگەرانیی قوڵ دا دەکاتەوە.

لە وتاری ئەو رۆژنامەیەدا باسی ئەوەشکراوە، بابەتی ئیسلامیی ئەردۆغان هاوشێوەى بابەتی ئیسلامیی چەتەکانی داعشە و باسی ئەوەیکردووە، "ئەردۆغان ئیدی لە دژی ئاسایش و ژیانمان بووەتە هەڕەشەیەکی زۆر گەورە. ئەردۆغان یەکێک لە سوپای هەرە بەهێزەکانی ناتۆی  هەیە و لە عێراق، سوریا، لیبیا، ئازەربایجان، سۆمالیا و باکووری قوبرس بنکەى سەربازیی هەیە.

ئەردۆغان جیهادییەکان بۆ شەڕ لە دژی کورد، ئەرمەنی و سوریانی رەوانەى بەرەکانی شەڕ دەکات و مووچەیان پێدەدات. ئەردۆغان لە لیبیا لە دژی لائیکەکان شەڕ دەکات. ئەردۆغان رێککەوتننامە نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات و بە کشتی چەک بۆ لیبیا دەنێرێت".

نووسەر کوردۆ باکسی نووسەری رۆژنامەکە لە وتارەکەیدا داوای لە کۆمەڵگەى نێونەتەوەیی کردووە، کە بۆ راوەستاندنی ئەردۆغان دەستبەکار ببن.

ژ.ت