ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە چەندین شاری ئەوروپا پیرۆز کرا

لە چەندین وڵاتی ئەوروپا ٤٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە سازکردنی ئاهەنگی جیاجیا پیرۆز کرا.

بە بۆنەی ٢٧ی تشرینی دووەمەوە لە شەندین شاری ئەوروپا و لە وڵاتانی وەک فەرەنسا، ئەڵمانیا، سوید، بەریتانیا، بەلجیکا، قوبرس، هوڵندا و یۆنان مەراسیمی پیرۆزکردنی ٤٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بەڕێوەچوون.

لەندەن

٤٤ەمین ساڵیادی دامزراندنی پەکەکە بە پشەنگایەتی گەنجانی شۆڕشگێڕی بەریتانیا و ئەنجومەنی گەلی کورد، بە بەشداربوون سەدان کەس لە بینای کەی سی سی لەندەن پیرۆز کرا.

دانهاگ

لە ئاهەنگی پیرۆزبایی کە لە دانهاگی هۆڵندا بەڕێوەچوو زوبەیر ئایدا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەشداری کرد و لە وتەیەکدا رایگەیاند، پەکەکە زیاتر لە هەموو کات بەهێزترە. ئایدار سەرنجی راکێشا بۆ سەر شەڕی شکۆمەندانەی گەریلا کە ماوەی هەشت مانگە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەڕێوەدەچێت و وتی، "دەبێت ئێمە دەنگی خۆمان هەڵبرین و بەرپەرچی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر گەریلا بدەینەوە".

ئایدار سەرنجی راکێشا بۆ سەر گۆشەگیری و بە بیریهێنایەوە کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٤ جاڵە لە ناو گۆشەگیرییەکی قورسدایە و هیچ هەواێکی نازانرێت. ئایدا ئەوەی خستەڕوو کە رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە گەیشتووەتە کۆتایی و وتی: "هیچ هێزێک ناتوانێت ئەو دەستکەوتانەمان کە بە قوربانیدانی گەورە بەدەستهێنراون لەناو ببات".

ئەسینا

لە کەمپی لاڤریۆی یونان بە بەشداری سەدان کەس ٤٤ەمین ساڵایادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا. پیرۆزباییەکە بە پێشەنگایەتی ناوەندی کولتوری کوردی دیموکراتیکی ئەسینا، تەجەشە و تەژەکە-ئە رێکخرابوو. گۆڕەپانی پیرۆزباییەکە بە ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە، یەژەکە-ئە، یەپەگە و یەپەژەوە رازابووەوە.

هامبورگ

لەشاری هامبورگی ئەڵمانیا بەبەشداری زیاتر لە هەزار کەس ئاهەنگی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پەڕێوەچوو.

کیل

لەشاری کیلی ئەڵمانیاس بە بەشداری دەیان کەس یادەکە بەڕێوەچوو.

ستۆکهۆڵم

لە ستۆکهۆڵم و شارەکانی گۆتێبۆرگ و بۆرلانگی سوید مەراسیمی پیرۆزبایی ٤٤ەمین ساڵیادی پەکەکە بەڕێوەچوون.

لوڤێن

لەشاری لوڤێنی بەلجیکا ئاهەنگی پیرۆزبایی ٤٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بەڕێوەچوو کەتیادا سەدان کەس بەشداربوون و لە وتەیەکدا رەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل باسی لە بەشداری گەل لە تێکۆشاندا کرد.

کریل

لەشاری کریلی فەرەنساش هاوشێوەی شارەکانی وەک ستراسبورگ، تولوز، ئاڤیگنۆن و مۆنتپلیەر مەراسیمی پیرۆبایی بەڕێوەچوون.

لیماسۆل

لەشاری لیماسۆلی قوبرس بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی گەل و گەنجان و چالاکوانانی ژن مەراسیمی پیرۆزبایی سازکرا.

تۆرین

لە شاری تۆرینی ئیتاڵیاش بەبەشداری گەلی کورد و دۆستانی مەراسیمی ٤٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە پیرۆز کرا.

هـ .ب