ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە هێلسینکی پیرۆزکرا

٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری هێلسینکی پایتەختی فینلاند بەرێکخستنی ئاهەنگێک پیرۆزکرا.

کوردستانیانی دانیشتووی فینلاند ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان –پەکەکەیان بە رێکخستنی ئاهەنگێکی جەماوەری پیرۆزکرد.

مەراسیمەکە لە هۆڵی کرێکاران بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستیپێکرد. لە دوای خوێندنەوەی وتار و لێدوان و پەیام، فیلمێک لەبارەی مێژووی پەکەکەوە نمایشکرا.

لە چالاکییەکەدا وێنەی ١٧ گەریلای شەهیدی چەکی کیمیایی و ئاڵای پەکەکە بەرزکرابوویەوە.

لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەند سەیدا پەرینچەک چووە سەر تەختە و هونەرەکەی خۆی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.

ئاهەنگەکە تا درەنگانی شەو بە مۆسیقا و گۆڤەند و شایی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.

ژ.ت