ساڵیادی پیلانگێڕی ٩ ی تشرینی یەکەم لە ئەرمەنستان شەرمەزارکرا

ساڵیادی پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئەرمەنستان شەرمەزار کرا.

ساڵیادی پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەرێمی ئارماڤیری ئەرمەنستان بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی شەرمەزار کرا.

ئەندامی کۆمیتەی کوردستان، میلۆ کالاشیان، دایکی شەهید موراد، دایە کوبار و ئەندۆ کالاشیان، قسەیان کرد.

میلۆ کالاشیان گوتی: "پیلانگێڕێی نێونەتەوەیی و هەموو ئەو هێزانەی یەکیان گرت و ڕێبەرمانیان گرت و ڕادەستی دەوڵەتی تورکیان کرد، شەرمەزار دەکەین، ویستیان بەم کارە گەلی کورد بێدەنگ بکەن و بترسێنن، بەڵام ئیتر گەلی کورد بۆتە خاوەنی هێز و ڕێکخستن، کەس ناتوانێت بێدەنگی بکات". پاشان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد، دووپاتی کردەوە، گەلی ئازادیخواز سەردەکەوێت.

دایکی شەهید موراد گوتی:"سەرۆکمان بە شێوەیەکی ناڕەوا گیرا و ڕادەستی دوژمن کرا. بۆ ئەوەی دایکان چیتر نەگرین، دەبێت ڕێبەرمان ئازاد بکرێت".

ئەندۆ کالاشیان دووپاتی کردەوە، وەک گەلی ئێزدی لە ئەرمەنستان، شوێنکەوتەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دۆزەکەی دەبین، تا ئازادی جەستەیی تێدەکۆشین و پیلانگێڕان ڕیسوا دەکەین.

ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "شەهید نامرن"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتایی هات.