ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە شاری گۆتینگێنی ئەڵمانیا پیرۆزکرا

لە شاری گۆتینگێنی ئەڵمانیا یادی ١٠هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا کرایەوە.

لە شاری گانسیلسیل گۆتینگێنی ئەڵمانیا لە کاتژمێر ١٣:٠٠دا ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان کۆبوونەوە و یادی ١٠هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوایان کردەوە.

چەندین کەس بەشدار چالاکییەکە بوون و لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک داوایان لە هێزە نێونەتەوەییەکان کرد، کە  ئاسمان بە ڕووی  ئەو هێرشانەدا دابخەن.

چالاکییەکە نزیکەی ٢ کاتژمێر بەردەوام بوو، چەندین نامیلکە دابەشکران و لەبارەی شۆڕشی ڕۆژئاواوە گفتوگۆ کرا.

دواتر چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتایی پێهات.

ژ.ت