پۆلیس لە ۳۰ی نیسان دا لە چوارچێوەی دوو ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی جیاوازدا، کە لەلایەن داواکاری گشتیی ئیستانبول و ئێسکیشەهیرەوە ئەنجامدران، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چەندین کەس. پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی پاڵێوراوانی پارتی چەپی سەوز لە ئیستەنول بورجو ئاکیڵدز، پاڵێوراوی ئەسکیشەهیر موسلم کۆیون، پاڵێوراوی ئیزمیر مریەم یڵدرم، هاوسەرۆکی گشتیی ئەسەپە شاهین توموکلو، سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵی ئیتها نادیە گوربوز و ماڵی ئەندامانی ئەنجومەنەکانی ژنانی سۆسیالیست (سەکەمە) و فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی لاوانی سۆسیالیست (SGDF) و بە گشتی لەو هەڵکوتانانەدا ٢٣ کەس دەستگیرکران.
دوێنێ دەستگیرکراوەکان گواستراونەوە بۆ دادگای ئیستەنبوڵ و ئەسکیشەهیر. ژمارەیەکی زۆر کەس لە ئەستەنبوڵ بەهۆی لێدوانی ڕۆژنامەوانی، چالاکیی سیاسی و کاردانەوەی لە دژی کۆمەڵکوژکردنی گەریلاکانی هەپەگە لەلایەن تورکەوە بە چەکی کیمیایی ، دەستگیرکراون. داواکاری گشتی بە مەبەستی سزای زیندانیکرن بۆ ١٣ کەس لە دەستگیرکراوەکان، ڕەوانەی دادگای سزاکانی کردن.
دەستەی دادگاش لەسەر خواستی داواکاری گشتی بڕیاریدا هاوسەرۆکی ئەسەپە شاهین توموکلو، سەرنووسەری ئیتها نادیە گوربوز، کالیندەر پۆلات، سینەم چەلبی، عەدنان ئۆزجان و سەلڤیناز گۆچمەز زیندانی بکرێن.
لە ئەسکیشەهیریشدا هەمان ئەو تۆمەتانە رڕووبەڕووی دەستگیرکراوەکان کرا. لەو چوارچێوەیەدا پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان لە ئەسکیشەهیر، موسڵم کۆیون زیندانیکرا.
کەسە دەستگیرکراوەکانی تر لە ئیستەنبول بە زیندانیکردن لە ماڵەوە سزادران و ئەوانی تریش بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودیریکردنی دادگادا ئازاد کران.
ژ.ت