شاندی نێونەتەوەیی سەردانی چالاکوانانی ئێشکگری دادپەروەریان کرد
"شاندی نێونەتەوەیی چارەسەری پرسی کورد و دژی گۆشەگیری" سەردانی چالاکوانانی ئێشکگری دادپەروەری کرد.
"شاندی نێونەتەوەیی چارەسەری پرسی کورد و دژی گۆشەگیری" سەردانی چالاکوانانی ئێشکگری دادپەروەری کرد.
"شاندی نێونەتەوەیی چارەسەری پرسی کورد و دژی گۆشەگیری" کە لەپێناو ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دامەزراوە کە لە زیندانی ئیمراڵی لە گۆشەگیریدایە و ٣٥ مانگە هیچ زانیارییەکی لەبارەوە نییە. شاندەکە سەردانی پەرلەمانتاران و ڕێکخراوە جڤاکییەکان دەکات. شاندەکە دوێنێ چووە سەردانی نووسینگەی یاسایی سەدە و ئیهەدە و دەم پارتی. ئەندامانی شاندەکە ئەمڕۆش هاتنە سەردانی ئێشکگری دادپەروەری کە بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد دەستی پێ کرد.
هاووتەبێژانی کاروباری دەرەوەی دەم پارتی، ئیبرو گونای و بەردان ئۆزتورک لەگەڵ شاندەکە بوون. شاندەکە چوونە بینای ڕێکخستنی دەم پارتی کوچوکچەکمەجە کە ئێشکگری تێیدا بەردەوامە، لەوێ یەلەکی "گۆشەگیری دژی مرۆڤایەتییە"یان پۆشی و لەگەڵ خزمی زیندانیان کۆبوونەوە. شاندەکە لەلایەن کۆمەڵەی پشتگیری و پشتیوانی بنەماڵەی زیندانی و حکومدراوانی مەڕمەڕە (مە توای دەر) محەمەد شافی ئەرۆڵ پێشوازیان لێ کرا.
چالاکوانان سوپاسی سەردانی شاندەکەیان کرد و زانیاریان دەربارەی چالاکییەکە بەخشی. ڕایەنگەیاند ئامانجیان ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی گۆشەگیریە. دووپاتیان کردەوە تا بەدیهاتنی داواکانیان بەردەوامن لە چالاکی. هەروەها چالاکوانان زانیاریان بەخشی دەربارەی سیاسەتەکانی دژی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکان.
ئەندامانی شاندەکە تیشکیان خستەسەر کاریگەری چالاکییەکە لەسەریان و گوتیان پشتیوانیان بۆ چالاکییەکە بەردەوامە.
سەردانەکە بە چەپڵە و درووشم کۆتایی هات. ئەندامانی شاندەکە پاشان لە بینای ڕێکخستنی دەم پارتی ئیستەنبوڵ ڕاگەیاندراوێک دەخوێنێتەوە.