باس لەوە دەکرێت کە شارەوانی ئەسەنیورت دەستی بەسەرداگیراوە_نوێکرایەوە
باس لەوە دەکرێت، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیومی بۆ شارەوانی ئەسەنیورت داناوە.
باس لەوە دەکرێت، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیومی بۆ شارەوانی ئەسەنیورت داناوە.
لەکاتێکدا ئیفادەی سەرۆکی شارەوانی ئەسەنیورت پرۆفیسۆر د. ئەحمەد ئۆزەری سەر بە جەهەپە لە داواکاری گشتی بەردەوامە، چاپەمەنی نزیک لە دەسەڵات ڕایگەیاند وەزیری ناوخۆی تورکیا قایمقامی بەشکتاش ئۆگوزهان بینگۆلی وەک قەیوم لە شارەوانی ئەسەنیورت داناوە.
سەرۆکی جەهەپەی ئیستەنبوڵ، ئۆزگور چەلیک لەسەر میدیای دیجیتاڵ ڕایگەیاند: "من لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت لە ئیستەنبوڵ کۆبوومەوە، هیچ نووسراو و زانیارییەکی فەرمی دەربارەی دانانی قەیوم لە شارەوانی ئەسەنیورت نییە".
جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە ئیستەنبوڵ، عەلی ئەکبەر جۆمەرت ئەو بانگەشانەی بەدرۆخستەوە کە باس لە دانانی قەیوم لە شارەوانی ئەسەنیورت دەکەن، گوتی: "ئێستە زەمینەسازی دەکرێت بۆ دانانی قەیوم".