شەهید فیراز داغ لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
شەڕڤانی یەپەگە و ڕۆژنامەوان محەمەد ئاکسۆی (فیراز داغ) کە ٢٦ ی ئەیلولی ٢٠١٧ لە ڕەقە شەهید بوو، بەشێوەیەکی جەماوەری لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە.
شەڕڤانی یەپەگە و ڕۆژنامەوان محەمەد ئاکسۆی (فیراز داغ) کە ٢٦ ی ئەیلولی ٢٠١٧ لە ڕەقە شەهید بوو، بەشێوەیەکی جەماوەری لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە.
دەرهێنەر و نوسەر و ڕۆژنامەوان محەمەد ئاکسۆی (فیراز داغ) ئەو دەمەی لە یەکینەی چاپەمەنی یەپەگەدا بوو، گوتی: " تەسلیم بە سەرمایەداری مەبن، تەسلیم بە شتە مادییەکان و پەیوەندی خراپ و ڕق و بێڕێزی و نایەکسانی مەبن". و لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠١٧ لە شاری ڕەقە شەهید بوو، لە گۆڕستانی هایگەیت لە لەندەن لەلایەن بنەماڵەکەی و ئازیزانیەوە یادی کرایەوە.
بنەماڵەی و هاوڕێ و هەڤاڵەکانی بەیانی ئەمڕۆ لە گۆڕستانی هایگەیتی لەندەن کۆبوونەوە. گوڵ لەسەر گۆڕی فیراز داغ دانرا. جەماوەری دایکان بۆ فیراز و شەهیدان لە شێوەی دەنگبێژیی ساتەوەختی سۆزدارییان ئافراند.
"سەید ئەڤران و فیراز داغ ڕێگای ئێمە ڕووناک دەکەنەوە"
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی بەریتانیا، گرووپە نێونەتەوەییەکان و ئەندامانی مەجلیسی گەلی کورد بەشدارییان کرد. لە یادەوەرییەکەدا باس لەوە کرا، لە سەید ئەڤرانەوە تا فیراز داغ، ڕێگایان ڕووناک کردۆتەوە.
بەناوی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی بەریتانیاوە، گوترا: "لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا قوربانیدان و فیداکاری شەهیدان بۆ ژیانێکی یەکسان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕێگاکەمان ڕۆشن دەکاتەوە".
"خواستەکانیان بەدی دەهێنین"
بەناوی مەجلیسی گەلی کوردەوە، ئەرکان ئەکبال، گوتی: "فیراز داغ بە هەڵوێست و هەستەکانی بۆ گەل و گەنجان و هەموومان بوو بە ڕێنیشاندەر و مامۆستا".
هەروەها گوتی: "بەڵێن بە شەهیدان دەدەین، خواستەکانیان بەدی دەهێنین".
پاش وتەکاب، گەنجان سرودی "چەرخی شۆڕش"یان لەسەر گۆڕی فیراز داغ خوێند. لەگەڵ سرودەکەدا، بەردەوام درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەگوترایەوە.
لە لەندەن تا درەنگانی ئێوارە، خەڵکێکی زۆر لە گەنجەوە تا پیر، سەردانی گۆڕی فیراز داغیان کرد و گوڵیان لەسەر گۆڕەکەی دانا.