بە دیمەن

شەهید هەڵمەت گابار لە لەندەن یادکرایەوە

شەهید هەڵمەت گابار کە ٥ ساڵ پێش ئێستە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوو، لەلایەن تەڤگەری ئازادییەوە بە چالاکییەکی جەماوەری یادکرایەوە.

تەڤگەری ئازادی بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هەڵمەت گابار (دیار غەریب) کە ٥ ی تەمموزی ٢٠١٩ شەهیدبوو، لە لەندەن چالاکییەکی یادکردنەوەی ئەنجامدا.

شوێنی یادەکە بە وێنەی شەهید هەڵمەت گابار ڕازێنرایەوە. ئەندامانی تەڤگەری ژنانی کورد لەدەوری وێنەی شەهید هەڵمەت مۆمیان داگیرساند. چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد.

لە یادەکە سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیانی شەهید هەڵمەت پیشاندرا، درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

نوێنەری کەجەدەکە-باشوور شوان هەڤاڵ و لە مەجلیسی گەلی کورد ئەرجان ئاکبال قسەیان کرد. ئاماژەیان بەوە کرد لە کوردستان هێڵی قارەمانێتی و هێڵی خیانەت هەیە، دووپاتکرایەوە هەڵمەت گابار تەواوی گەنجێتی خۆی بۆ دژایەتی خیانەت و هاوکاری تەرخانکرد و پێشەنگایەتی بەرخۆدانی کرد. جەختکرایەوە دڵسۆزی شەهید هەڵمەت گابار بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جوان بوو، پێداگرییەکەی بووە مایەی ژیانەوە هێڵی ئازادی لە باشووری کوردستان.

چالاکییەکە بە چەپڵە و درووشم کۆتایی هات.