شەهید هەڤرین خەڵەف خەڵاتی 'گیگلیۆ دی ئۆرۆ'ی پێدەبەخشرێت

شارەوانی گەورەشاری تۆسکانی داریۆ ناردێللا و ئەنجومەنی شارەکە لە ١٥ی ئایاردا خەڵاتی 'گیگلۆ دی ئۆرۆ'یان کردە دیاری شەهید هەڤرین خەلەف.

لە شارەوانی گەورەی تۆسکانیی داریۆ ناردێلای ئیتالیا بە بەشداری کۆمیتەی کوردی تۆسکانی، نوسینگەی زانیاری رۆما، مانگی سوری کوردستان لە ئیستالیا، ئینتەرناسیۆناڵیستە ئیتاڵییەکان، دۆستانی کورد، رێکخراوە مرۆیی و سەربەخۆکان، کۆمیتەی ئارجی و ئامپفی بەرنامەی یادکردنەوە و بەخشینی خەڵاتەکەیان سازکرد.

خەڵاتی 'گیگلیۆ دی ئۆرۆ' پاش ١٠ ساڵ یەکەم جارە بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەکە و سەرۆکی شرەوانی تۆسکانی دەبەخشرێتە شەهید هەڤرین خەڵەف. هەڤرین خەڵەف کە بە ناسنامەی ژنبوونی خۆیەوە بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە کایەی سیاسی کورددا دەکرد، لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکرا.

خەڵاتی 'گیگلیۆ دی ئۆرۆ' بە واتای گوڵی هێمای فلۆرانس دێت، ئەو خەڵاتە رادەستی خوشک و خوشکەزار شەهید هەڤرین خەڵەف کرا.

لە مەراسیمەکەدا لە بارەی قارەمانێتی هەڤرین خەڵەف و شۆڕشی رۆژئاوا کە بە پێشەنگایەتی ژنان لە جیهاندا بووەتە نمونە، وتار پێشکەش کرا.

هـ . ب