بە دیمەن

شەهید سەنار زاگرۆس لە دویسبۆرگ یادکرایەوە

سەنار زاگرۆس کە ٩ ی ئابی ٢٠٢١ لە هامبۆرگ شەهیدبوو، لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا بە چالاکییەک یادکرایەوە.

یادکردنەوەی شەهید

سەنار زاگرۆس (سەرحەد گۆکسو) کە لە هامبۆرگ چارەسەر دەکرا لە ٩ ی ئابی ٢٠٢١ شەهید بوو. بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی لە شاری دویسبۆرگ چالاکی ئەنجامدرا.

یادەکە بە پێشەنگایەتی کۆماو ڕێکخراو و بنەماڵەی شەهید زاگرۆس بەشداربوون. لەسەر ناوی کۆماو دووپاتکرایەوە، تێکۆشانی ئازادی کوردستان میراتی شەهیدانە و پێویستە هەموو پشتگیری لەم تێکۆشانە بکەن.

لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهید قسەکرا، ئاماژە بەوە کرا سەنار ئەویندارێکی مەزنی کوردستان بوو، وەسیەتەکەی ئەوە بوو "هەردەم ڕووبکەنە کوردستان".

لەسەر ناوی تەجەشە-ئە دووپاتکرایەوە، بە خاوەندارێتی لە یادی شەهیدان، تێکۆشان مەزنتر دەکەن.

یادەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.