شەهید ئەسرین باوەڕ لە پاریس یادکرایەوە
گەریلای یەژاستار ئەسرین باوەڕ و هاوڕێکانی لە پاریس یادکرانەوە.
گەریلای یەژاستار ئەسرین باوەڕ و هاوڕێکانی لە پاریس یادکرانەوە.
گەریلای یەژاستار ئەسرین باوەڕ (سەڤدا تۆپچو) و هاوڕێکانی خوندا چیا (نەجلا ئەحمەد سلێمان) و ڕۆستەم سەرحەد (شاهین پەکور) کە لە خواکورک شەهیدبوون، لە گەڕەکی ئێڤری پاریس بە مەراسیمێک یادکرانەوە. یادەکە بە پێشەنگایەتی ناوەندی کەلتووریی کوردی ڕیس ئۆرگانیز ئەنجامدرا. برای گەریلا ئەسرین باوەڕ، ساڤاش تۆپچو و ژمارەیەک لە کوردستانیان بەشداری مەراسیمەکە بوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، برای گەریلا ئەسرین باوەڕ، ساڤاش تۆپچو گوتی: "سەرەخۆشی لە ڕێبەر ئاپۆ و ئەو گەریلایانەی لە چیا دژی داگیرکەری شەڕدەکەن و بەرخۆدەرانی زیندان و گەلەکەمان دەکەین. شەهید گەرەنتی حەقیقەت و مێژوو و ڕاستی ئێمەیە. تا کۆتایی شوێنکەوتەی شەهیدان دەبین و تێکۆشان مەزن دەکەین".
پاشان لەسەر ناوی ناوەندی کەلتووریی کوردی ڕیس ئۆرگانیز و کەجەدەکە-ئە قسەکرا.
سیڤزیۆنێک دەربارەی ژیانی شەهیدان پیشاندرا، یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.