بە دیمەن

شەهیدانی ١٤ ی تەمموز لە کۆڵن یادکرانەوە

بەرخۆدەرانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز لە کۆڵن بە مەراسیمێک یادکرانەوە.

لە ١٤ ی تەمموزی ١٩٨٢ لە زیندانی ژمارە ٥ ی ئامەد، دژی ئەشکەنجە و کارە نامرۆییەکان، کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە کەمال پیر و محەمەد خەیری دورموش و عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک، "ڕۆژووی مردنی مەزن"یان دەست پێ کرد. بەبۆنەی ٤٢ هەمین ساڵیادی بەرخۆدانی "ڕۆژووی مردنی مەزن"، بەرخۆدەران لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا یادکرانەوە.

یادەکە بە پێشەنگایەتی کۆماو لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد ئەنجامدرا. لە شوێنی یادەکە، وێنەی بەرخۆدەران و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرا. خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادەی شەهیدان پیشاندرا.

لە یادەکە لەسەر ناوی کۆماو قسە کرا. کەمال ئاتاش کە لەگەڵ بەرخۆدەرانی زیندانی ئامەد مابووەوە، قسەی کرد و تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی شەهیدانی ١٤ ی تەمموز لە زیندان.

سینڤزیۆنێک لەسەر شەهیدان پیشاندرا. پاشان هونەرمەند جۆمرەت شیعرێکی خوێندەوە.

یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.