شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە مارسیلیا و پاریس و برێمەن یادکرانەوە
شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە شاری مارسیلیا و پاریس و برێمەن یادکرانەوە.
شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە شاری مارسیلیا و پاریس و برێمەن یادکرانەوە.
بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە شاری مارسیلیای فەرەنسا و لە گەڕەکی (Vîllîers le Bel)ی لە پاریسی پایتەخت چالاکی بەڕێوەچوون.
مارسیلیا
چالاکی یادکردنەوەکە لە مارسیلیا لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی مارسیلیا (دەکتەم) بەڕێوەچوو. چالاکییەکە لە کەسێتی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم بە خولەکێک ڕێزگرتن لە هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد. هەر لە چالاکییەکەدا، بێریتان و ئەندریا ۆڵف و ناگیهان ئاکارسەل و سەید ئەڤران و شەهیدە قارەمانەکانی تر یادکرانەوە.
لە چالاکییەکەدا، دووپاتکرایەوە، پەکەکە پارتی شەهیدانە، ڕاستە مردنی بایۆلۆژی هەیە، بەڵام شەهیدان هەردەم کاریگەری لەسەر جڤاک و مرۆڤەکان و خاک جێدەهێڵن، پاشان ئاماژە بەو ڕەوشە ترسناکە کرا کە سەرمایەداری لە ڕۆژئاوا و قەرەباخ و فەڵەستین و ئیسرائیل دروستی کردووە، گوترا: "بەرامبەر ئەمە، بێگومان ئاسان نییە مرۆڤ لەم کاتەدا پاش مردنیشی کاریگەری لەسەر کەسانی تر بکات. ئەمە سەرەتا شەڕێکی سۆسیۆلۆژییە. دەتوانین ئەمە سەبارەت بە چەند تەڤگەرێکی خاوەن ڕێبەرێتی بڵێین، بەتایبەت بۆ تێکۆشانی جڤاکی. بۆیە پەکەکە دەڵێت "ڕاستی شەهیدان، ڕاستی ڕێبەرێتییە"، ئێمە ئەمڕۆ باس لە سوپای شەهیدان دەکەین".
هەروەها دووپاتکرایەوە، بەرخۆدان و فیداکاری شەهیدان و تووڕەیی بەرخۆدانی گەل هەرگیز بەرامبەر دوژمن ناکەوێت و سەر نەوی ناکات و شەهیدان لەبیرناکرێن.
لە یادەکەدا، چەندین جار درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
پاریس
لە گەڕەکی (Vîllîers le Bel)ی لە پاریسی پایتەخت، لە کەسێتی بێریتان هێڤی (گوڵناز کاراتاش) و ئەرداڵ شاهین و ڕۆژهات زیلان، شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە.
لە یادەکەدا، بە ناوی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا و کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانەوە قسە کرا و کورتە دیمەنێک لە بارەی ژیان و تێکۆشانی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم پیشاندرا.
برێمەن
لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا، بە پێشەنگایەتی مەجلیسی جڤاکی دیموکراتیکی کوردی برێمەن (برێمەن)، مەجلیسی ژنانی سێڤێ و کۆماو، شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە.
چالاکییەکە لە دەکتەم بەڕێوەچوو، پاش خولەکیک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان، بە ناوی کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانی برێمەن، دایکە خەیسە، بەناوی پەیەدە، شێرزاد عەلۆ، هاوسەرۆکی دەکتەم، سەعید بیلگین، بە ناوی کۆنگرەی ستار، دیە سەلیم قسەیان کرد.
دایکە خەیسە، شەهیدانی بیرهێنایەوە و گوتی: "چەندێک شەهید بدەین، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین و خاوەندارێتی لە شەهیدەکانمان دەکەین".
شێرزاد عەلۆ، دووپاتی کردەوە، دەبێت بزانین بۆچی دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر گەریلا، بۆچی چەتەکان هێرش دەکەن، ئەگەر هێزی خۆمان لەسەر هێڵی شەهیدان یەک بخەین، بێگومان سەردەکەوین.
هاوسەرۆکی دەکتەم، سەعید دەکتەم بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و داوای کرد هەمووان ڕۆڵ بگێڕن.
لەسەر ناوی کۆنگرەی ستار، دیە سەلیم، ئاماژەی بەوە کرد، لەسایەی شەهید و قارەمانانی گەلی کوردەوە، ئەمڕۆ هەبوونی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوین قبووڵکراوە، جیهان گەلی کورد دەناسێت، تا دێت دۆستەکانمان زیاد دەبن و مرۆڤایەتی ئێمە قبووڵ دەکات.
چالاکییەکە پاش پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدان کۆتایی هات.