شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە ئەوروپا یادکرانەوە
شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە شارەکانی ئەوروپا یادکرانەوە. دووپاتکرایەوە، تێکۆشانی ژنانی کورد میراتی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم.
شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە شارەکانی ئەوروپا یادکرانەوە. دووپاتکرایەوە، تێکۆشانی ژنانی کورد میراتی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم.
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بۆ شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە چەندین شاری ئەوروپا چالاکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
کۆڵن
بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئە و ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ئەوروپا لە شاری بێرگیش گلادباخی ئەڵمانیا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم چالاکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
پێش یادەکە، پانێڵێک بەڕێوەچوو، گوڵستان ئیکە سەرپەرشتی پانێڵەکەی کرد. بەناوی تەژەکە-ئە، زیلان دیار، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ئەوروپا، ئەلیف کایا، هاوڕێی مناڵیی و تێکۆشانی ناگیهان ئاکارسەل ڕۆنی ئایلەم، وەک وتاردەر بەشداربوون.
زیلان دیار، یادی ئەو شەهیدە ژنانەی کردەوە لە مانگی تشرینی یەکەم شەهیدبوون و بە ژیان و هەڵوێستیان بوونە پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی ژن.
ئەلیف کایا، ئاماژەی بەوە کرد، تێکۆشانی ژنانی کورد ئیلهامبەخشە بۆ ژنانی جیهان و پێشەنگایەتی شۆڕشی ژنان دەکات، ئەمەش میراتی ئەزموونی ئەو هەڤاڵە شەهیدانەیە کە نوێنەرایەتی هێڵێک دەکەن.
ڕۆنی ئایلەم، ئاماژەی کرد بە خەبات و تێکۆشانی ناگیهان ئاکارسەل، دووپاتی کردەوە، شانسێکی گەورەیە هاوبەشی تێکۆشانی ئەو هەڤاڵانە بین.
لەکۆتاییدا، زیلان دیار، دوو هەڵبەستی ناگیهان ئاکارسەلی خوێندەوە و یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.
هانۆڤەر
بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی ڕوناهی، لە هانۆڤەر شەهیدانی مانگی تەمموز یادکراندەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، هاوسەرۆکانی مەجلیسی گەلی هانۆڤەر قسەیان کرد.
هاوسەرۆکی کۆماو، خۆشناو عەتا، لە کەسێتی بێریتان و ناگیهان ئاکارسەل و ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین، شەهیدانی مانگی تەمموزی بیرهێنایەوە.
ئەندامی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە)، میدیا بۆتان، تیشکی خستەسەر، گرنگی مانگی تەمموز، بۆ مێژووی تەڤگەری ژنانی کورد. دووپاتی کردەوە بەرخۆدانی بێریتان دژی داگیرکەر و خیانەت پێوەری ژنی ئازاد و کوردی ئازادە و گوتی: "ئێمە وەک ژنی کورد لە ڕێکخستنماندا قەرزاری بێریتانین".
پاشان نوێنەری (Gemeînsam Kampfen)، هەروەها هاوسەرۆکی ناڤ-یەک، چیچەک یەڵدز قسەیان کرد، لە کەسێتی ناگیهان ئاکارسەل و دڵشێر هەرەکۆلدا شەهیدانی مانگی تەمموزیان بیرهێنایەوە. چیچەک ئاماژەی بە گرنگی ئەو هەڵمەتە کرد لە سەرانسەری جیهاندا دەستی پێ کردووە، وەک هەوڵێک بۆ تێکشکاندنی ئەو پیلانگێڕییەی لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا بەڕێوە دەبرێت.
لە چالاکییەکەدا، نرخاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی شەهید بێریتان خوێنرایەوە.
فرایبۆرگ
لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی مەجلیسی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی فرایبۆرگ (دەکتەم) شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە.
یادەکە لە دەکتەمی فرایبۆرگ بەڕێوەچوو، پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان. ئەندامی تەژەکە-ئە ئاخین گوڵۆ، هەروەها لەسەر ناوی کۆماو، قسە کرا. پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم پیشاندرا.
ستۆکهۆڵم
لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی ئامارا و ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک، شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە.
بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕشی کوردستان و جیهان یادەکە دەستی پێ کرد. پاشان هاوسەرۆکی دەکتەم، ڕوکەن یەتیشکین، گوتی: "ئەم تەڤگەرە بە شەهیدەکانی گەیشتە ئەمڕۆ، بە شەڕ و بەرخۆدانی داستانی لە هەموو جیهاندا بوونەتە نموونەیەک".
پاشان ئەندامی تەژەکە-ئە، نوپەل مونزور، گوتی: "پێویستە باش لە شەهید بێریتان تێبگەین کە دژی خیانەت و پاشڤەڕۆیی تێدەکۆشان. ڕێبەرێتی لەبارەیەوە گوتی "هەرگیز منی نەدیت، بەڵام زۆرباش لە من تێگەیشتبوو". ئەمەش واتە دەتوانین لە هەر جێگەیەکەوە لە ڕێبەرێتی تێبگەین".
هەروەها گوتی: "تاوەکو شایستەی ڕێبەرێتی و شەهیدان بین، پێویستە لە هەموو گۆڕەپانەکان ڕێکخستنمان بەهیزتر بکەین. تەنها بەم شێوەیە، دەتوانین هەڵمەتی ١٠ ی تشرینی یەکەم بگەیەنینە سەرکەوتن".
پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم پیشاندرا و سترانی بەرخۆدان پێشکەش کرا. یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.