شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە بازل یادکرانەوە

بە پێشەنگایەتی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) لە شاری بازلی سویسرا، لە کەسێتی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەمدا، شەهیدانی شۆڕشی کوردستان یادکرانەوە.

یادەکە لە هۆڵی کۆنفرانسی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی بازل بەڕێوەچوو، وێنەی شەهید بێریتان (گوڵناز کاراتاش) و ئەرداڵ شاهین (حەسەن ئۆگوز) و ڕۆژهات زیلان (ئۆزکان شاهین) کە لە ئەنقەرە چالاکی فیداکارییان پێکهێنا و وێنەی شەهیدانی تر کە کەسوکارەکەیان لەگەڵ خۆیاندا هێنابوویان، لە هۆڵەکەدا هەڵواسران.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، لەسەر ناوی کۆماو، فیدان شەنتورک و محەمەد گۆکسونگور قسەیان کرد.

محەمەد گۆکسونگور، گوتی: "لە تێکۆشانی ئێمەدا، مانگی تشرینی یەکەم، مانگێکی زۆر گرنگە. لە باشور بە پێشەنگایەتی خیانەتی پەدەکە قۆناغی تەسفیەکردن دەستی پێ کردبوو، بەڵام ئەم خیانەتە شکستی هێنا. ئەوانەی شکستیان پێ هێنا، بێریتان و هەڤاڵەکانی بوون، بە چالاکییەکانیان خەنجەرێکیان لە دڵی خیانەت چەقاند".

هەروەها سەرحەد ئاگری گوتی: "ئەگەر نەتوانین باش لە شەهیدەکان تێبگەین و وەڵامی تێکۆشانی شەهیدان بدەینەوە، کەمتەرخەم دەبین. ئەگەر تێکۆشان دژی دوژمن بەهێز نەکەین، خیانەت لە شەهیدەکانمان دەکەین".

هەروەها دووپاتکرایەوە، شەهید بێریتان لە ٢٥ ی تشرینی یەکەم، بە هەڵوێستەکەی وەڵامی خیانەت و فاشیزمی دایەوە.

"خاوەندارێتیکردنێکی بەم شێوەیە لە رێبەرێتی و گەل و تەڤگەرەکەمان هەیە. دوژمن شکست دەهێنێت و سەردەکەوین. ئێمە دەستمان بە هەڵمەتێک کرد. پێویستە هەمووان بەشداربن. بەم هەڵمەتە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێکدەهێنین. لەمەودوا، هەرچی پێویست بێت دەیکەین. ئەم هەڵمەتە ناوەندی خەباتی ئێمەیە. لەم هەڵمەتەدا، ڕۆڵی و ئەرکی بنەماڵەی شەهیدان لە شوێنێکی ترە. پێویستە بە گوێرەی ئەوە هەنگاو بنێین. چارەسەر پارادایمی ڕێبەر ئاپۆیە".

پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان (تەسەپە) و نوێنەری دامەزراوە شۆڕشگێڕییەکان بەشداری یادەکە بوون و قسەیان کرد.

پاش وتەکان، یاداشت و هەڵبەستەکانی شەهید بێریتان، غوربەتلی ئەرسۆز، ناگیهان ئاکارسەل، ڕۆژهات زیلان و شەهید ئەرداڵ خوێنرانەوە.

چالاکییەکە بە سینڤزیۆنێک کە لە کەسێتی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەمدا، ژیان و تێکۆشانی شەهیدانی پیشان دەدات، بەردەوام بوو. لە چالاکییەکەدا، هەستیاری بەرامبەر ساتەوەختی هەنوکەیی پیشاندرا.

یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.