شەهیدانی پیرسوس لە شتوتگارت یادکرانەوە
٣٣ گەنج کە لە پیرسوس لەلایەن داعشەوە کوژران لە شتوتگارت یادکرانەوە.
٣٣ گەنج کە لە پیرسوس لەلایەن داعشەوە کوژران لە شتوتگارت یادکرانەوە.
ئەو ٣٣ گەنجەی کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠١٥ لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لە ئەنجامی هێرشی خۆکوژی داعش کوژران، لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا یادکرانەوە.
یاد و ڕێپێوانەکە لەلایەن تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)، ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) و پارتیزان و مەلەکەپە و (Defend Kurdistan) و (Riseup4Rojava) و (ORA Stuttgart) و (OTKM) و (Young Struggle) ئەنجامدرا.
یادە و ڕێپێوانەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی شۆڕش دەستی پێ کرد.
پاش ئەنجامدانی ڕێپێوان، جەماوەر ڕاگەیاندراویان خوێندەوە. یەک بە یەک ناوی گەشتیارانی خەون خوێنرایەوە و گەل بە "دەژی" وەڵامیان دایەوە.
لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا بە ئەڵمانی و کوردی و تورکی درووشم بەرزکرایەوە، دووپاتکرایەوە کە لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژییەکان دەکرێت و سڵاو لە شۆڕشی ڕۆژئاوا کرا.
لە ڕێپێوانەکە ڕاگەیاندراوی ئەڵمانی دەربارەی تاوانەکانی شەڕ و کۆمەڵکوژییەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە خوێنرایەوە. هەروەها نوێنەری ڕێکخراوەکانی گەنجان لە گۆڕەپانی ڕاتوسپلاتز ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.