شەهیدانی پیرسوس یادکرانەوە: لەسەر ڕێگەکەیان بەردەوام دەبین
ئەو کەسانەی لە پیرسوس بە هاوکاری چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورک کوژران، لەسەر گۆڕەکانیان یادکرانەوە.
ئەو کەسانەی لە پیرسوس بە هاوکاری چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورک کوژران، لەسەر گۆڕەکانیان یادکرانەوە.
٣٣ گەشتیاری خەون کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠١٥ لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لە هێرشێکی بۆمبی داعشدا کوژران، لە چەند شارێک لەسەر گۆڕەکانیان یادکرانەوە.
وان
یونس ئەمرە شەن کە لە کۆمەڵکوژییەکەدا گیانی لەدەستدا لەسەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی کارشیاکا لە ناوچەی رێگەی ئاوریشمی وان یادکرایەوە.
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی یەکێتی چاند و پشتیوانی و هاوکاری ئەو بنەماڵەی قوربانیانی لانکەی شارستانییەت، یوسف دوندار، گوتی: "٣٣ هەڤاڵی ئێمە دژی شەڕی کۆبانێ بەڕێ کەوتن و گیانیان لەدەستدا، بەڵام دوژمن لەم هەڤاڵانەی ئێمە ترسا. ئێمە بەڵێن دەدەین لەسەر ڕێگەی ئەوان بەردەوام بین".
دواتر بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی وان لە شەقامی هونەر، ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە. تێیدا دووپاتکرایەوە تێکۆشان درێژەی دەبێت تا ڕوونکردنەوەی کۆمەڵکوژییەکە و بەسزاگەیاندنی تاوانباران.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.
موش
دەنیز ئەرۆڵ و مەدالی باروتچو و سەرحەد دەڤرەم لەسەر گۆڕەکەیان لە گۆڕستانی تاشۆی موش یادکرانەوە. سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی سەزای تەمەلی لە چالاکییەکەدا گوتی: "هەتا پەیوەندییەکانی پشت کۆمەڵکوژییەکە ئاشکرا نەکرێن، هەموو هاوبەشەکانی تاوانەکە دادگایی نەکرێن و دەوڵەت باجی کەمتەرخەمییەکان نەدات، ئێمە شوێنکەوتەی ئەوان دەبین".
پاشان گوڵ لەسەر گۆڕەکان دانرا.
جولەمێرگ
سولەیمان ئاکسو لەسەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی گەڕەکی عومرانی ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ یادکرایەوە، پارت و ڕێکخراو و پەرلەمانتاران و چالاکوانان بەشداربوون.
جێگری هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی وەزیر چۆشکون پارلاک ڕایگەیاند ئەم ٣٣ کەسە "شەهیدی ڕۆژئاوان"، ئاکەپە ویستی هەبوونی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بسڕێتەوە، بەڵام سەرنەکەوت.
لەسەر ناوی بنەماڵەکە، قودرەت ئاکسو قسەی کرد و سوپاسی ئامادەبووانی کرد. دایکی ئاکسو ڕایگەیاند تا بکوژان دەستگیر نەکرێن، تێکۆشان بەردەوام دەبێت.
مێردین
لە مێردین موراد یورتگول و عەمروڵا ئاخمور لەسەر گۆڕەکانیان یادکرانەوە.
پەرلەمانتاری دەم پارتی کاموران تانهان گوتی: "ئەوان ویستیان یاری بۆ مناڵانی کۆبانێ ببەن، هێزە تاریکەکان ویستیان خەونەکانیان زیندەچاڵ بکەن، بەڵام ئەمڕۆ ملیۆنان گەنجی هاوڕێیان بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان تێدەکۆشن".
مام و دایکی مورات یورتگول قسەیان کرد، دووپاتکرایەوە موراد شەهیدی بنەماڵەکە نییە، بەڵکو شەهیدی هەمووانە.
ئەنقەرە
کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئیهەدە) لە ئەنقەرە بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژییەک ڕاگەیاندراوی خوێندەوە.
دووپاتکرایەوە، هێشتا هێزەکانی پشت هێرشەکە ئاشکرا نەکراون.
شەرناخ
بە پێشەنگایەتی دەم پارتی جزیر، هۆگر ئۆزکان لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە.
لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە هەرگیز قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە لەیاد ناکەن و درێژە بە ڕێگەکەیان دەدەن.
ئیستەنبوڵ
دویگو تونا و عیسمەت شەکەر و جەمیل یەڵدز لە گۆڕستانی گەزی ناوچەی سوڵتانغازی یادکرانەوە.
ئەندامی لیژنەی ناوەندی ئەسەپە، عەدنان ئۆزجان ڕایگەیاند ئەوان بۆ یەکێتی گەلان و هیوا و پشتیوانی ڕوویانکردە کۆبانێ، دژی ئەو کەسانەی دەیانویست گەلان بدەن بە گژی یەکتردا.
هاوسەرۆکی گشتی ئەسەپە، ئۆزلەم گوموشتاش ڕایگەیاند هێرشەکە بە هاوکاری میت و داعش کراوە.
پۆلەن ئونلو و خەدیجە ئەزگی سەعدەت لە گۆڕستانی ئیهلامورکویوی ناوچەی عومرانیە لەسەر گۆڕەکانیان یادکرانەوە.
وەتەن بوداک لە گۆڕستانی کارتالی ناوچەی غازی عوسمان پاشا یادکرایەوە. بنەماڵەکەی و زۆر کەس بەشداربوون. درووشم بەرزکرایەوە و چەند وتەیەک پێشکەش کرا.