بە دیمەن

شەهیدانی پیرسوس یادکرانەوە: لەسەر ڕێگەکانیان بەردەوام دەبین

ئەو کەسانەی لە پیرسوس بە هاوکاری چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورک کوژران، لەسەر گۆڕەکانیان یادکرانەوە.

٣٣ گەنجی سۆسیالیست کە لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لە هێرشی داعشدا کوژران، لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا یادکرانەوە.

چالاکییەکە لەسەر بانگەوازی فیدراسیۆنی کرێکارانی کۆچبەری ئەڵمانیا و (Young Struggle) ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا گوترا: "بە کوشتنی ٣٣ کەس گەنج لە ئەنجامی هاوکاری ئاکەپە-داعش ویستیان پردی نێوان گەلان بشکێنن و لەڕێگەی بەتەنها هێشتنەوەی کوردەوە، کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات. بەڵام ئێمە لە هەموو کات زیاتر خاوەنداری لە هیوای ڕزگاریی گەلان دەکەین".

لە چالاکییەکەدا لەسەر ناوی مەلەکەپە ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، داوای لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژییەکە کرا، تیکشخرایە سەر گۆشەگیری ئیمراڵی و دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان، دووپاتکرایەوە شوێنکەوتەی خەونی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە دەبن. هەروەها بانگەواز لە گەل کرا، ٢٠ ی تەمموز بڕژێنە گۆڕەپانەکان.