شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ڤیەنا بە فیستیڤاڵێک پیرۆزکرا

١٢ هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ڤیەنا لەڕێگەی فیستیڤاڵی سەرشەقامەوە پیرۆزکرا.

لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا فیستیڤاڵی سەرشەقامی ٢ ڕۆژە ئەنجام دەدرێت. ڕۆژی یەکەمی چالاکییەکە لەبەردەم ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک بەڕێوەچوو. فیستیڤاڵەکە بە پێشەنگایەتی فایکۆم و (Defend Kurdistan) ئەنجامدرا، بەشێک لە پارت و ڕێکخراوەکان تێیدا بەشداربوون.

لە وتەکاندا سڵاو لە شەڕڤانان کرا کە داعشیان لەناوبرد، هەروەها ئاماژە بەوە کرا، لە ڕۆژئاوا دژی سیستەمی سەرمایەداری ئەڵتەناتیڤێک دەرکەوتووە و بووتە ڕووناکی هیوا.

لەسەر ناوی پەیەدە شۆڕشی ڕۆژئاوا پیرۆزکرا گوترا: "هەزاران مرۆڤ لە هەموو جیهانەوە لەسایەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە وزە وەردەگرن. ئێمە بە ڕۆحی شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین".

لە شوێنێکی فیستیڤاڵەکە وێنەی شەهیدان دانرا، خەڵکانی دەوروبەر بەگەرمی بەدەم چالاکییەکەوە هاتن، لە فیستیڤاڵەکەدا خواردن و کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و جانتای "ژن، ژیان، ئازادی" و ئیکسسواراتی چاندی کوردی فرۆشران. هەروەها چەندین چالاکی هونەری و وەرزشی ئەنجامدرا.

گۆڕەپانەکە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای یەپەگە و یەپەژە ڕازێنرایەوە.

سبەی ڕۆژی دووەمی فیستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت.