سەندیکای پارێزەرانی ئامەد داوای کرد سەردانی ئیمڕالی بکات
سەندیکای پارێزەرانی ئامەد بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدات، سەردانی وەزارەتی دادی کرد.
سەندیکای پارێزەرانی ئامەد بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدات، سەردانی وەزارەتی دادی کرد.
سەندیکای پارێزەرانی ئامەد بۆ ئەوەی لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیدانیانی دیکەی ئیمڕالی چاوپێکەوتن ئەنجام بدات، سەردانی وەزارەتی دادی تورکی کرد.
پارێزەرانی نوسینگەی سەدە ٢٤ی تشرینی دووەم بۆ ئەوەی موەکیلەکانیان لە ئیمڕالی ببینن، سەردانی سەندیکای پارێزەرانی ئامەدی کردبوو.
پارێزەران داوایان کردبوو، پارێزەران و خانەوادەکان سەردانی ئیمڕالی بکەن کە ٨ مانگە هیچ زانیاریەک لەسەر موەکیلەکانیان نییە.
دواین پەیوەندی و قسەکردن نێوان عەبدوڵا ئۆجالان و محەمەد ئۆجالان لە لە ٢٥ی ئازاردا بوو، بەڵام پەیوەندیەکە بە تەنها چەند خولەکێک بەردەوام بوو.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای ٨ ساڵ لە رۆژانی ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ی حوزەیران و ١٦ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانییان موەکیلەکەیان ببینن. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە هەموو داواکان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان وەڵام نەدراونەتەوە.
ف.ق