سەندیکایەکی چالاکی تەمەن ١٧٥ ساڵ داوای ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکات

سەندیکای نانەواخانە، دەخڵ و دان و کاری گشتیی (بی ئێف ئەی دەبلیو یو / BFAWU)ی بەریتانی لە کۆنفرانسەکەیدا، کە بە بەشداریی ٢٠٠ نوێنەر بەڕێوەچوو، داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کرد.

کەمپەینی ئازادیی ڕێبەری گەلی عەبدوڵا ئۆجالان، کە لەلایەن ١٦ سەندیکا بە نوێنەرایەتیی ملیۆنەها کرێکاری ڕێکخراو لە ئینگلتەرا بەڕێوەدەچێت تاوەکو دێت بەرفراوانتر دەبێت.

لەو چوارچێوەیەدا سەندیکای نانەواخانە و دەخڵ و دان و کاری گشتی (بی ئێف ئەی دەبلیو یو / BFAWU)، کە لە ساڵی ١٨٤٧دا دامەزراوە و تاوەکو ئێستا لە ناو بزووتنەوە سەندیکاییەکاندا زۆر چالاکە، لە کۆنفرانسەکەیاندا، کە بە بەشداریی ٢٠٠ نوێنەر بەڕێوەچوو داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

 سارە وۆڵی (Sarah Wooley) سەرۆکی گشتیی سەندیکای (بی ئێف ئەی دەبلیو یو / BFAWU) بە سەدان بەشداربووی کۆنفرانسەکەیان لە شاری هاستینگزی ئینگلتەرا ڕاگەیاند، بە شانازییەوە بە شێوەیەکی چالاکانە پشتیوانی لە کەمپەینی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.

سارە وۆڵی (Sarah Wooley) سەرۆکی گشتیی سەندیکای (بی ئێف ئەی دەبلیو یو / BFAWU) وتیشی، ڕێبەری گەلی عەبدوڵا ئۆجالان بە بزووتنەوەى ئازادی و بە بیر و ڕامانەکانی خۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەرەوپێش بردوە و هێشتاش هیوا و ئومێدە بۆ مرۆڤایەتی.

ئەندامانی کۆنفرانسەکەش پێکەوە و لە یەک کاتدا هەستانە سەرپێ و هەر یەکێکیان وێنەیەکی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بەرزکردەوە و بە کۆی دەنگ پشتیوانیی خۆیان بۆ وتەکانی سارە ووڵی و کەمپەینی ئازادی بۆ رێبەر ئۆجالان ڕاگەیاند.

ژ.ت