سەپاندنی سزای زیندان بە سەر ٢٤ سیاسەتمەداری کورد پەسەند کرا

دادگای باڵای تورک ئەو سزایانەی پەسەند کرد کە لە دۆسیەی "کەجەکە گەڤەر"دا بەسەر ٢٤ سیاسەتمەداردا سەپێندرابوون.

١ەمین دادگای سزا قورسەکانی جۆلەمێرگ لە ساڵی ٢٠١٩دا سزای ٨ بۆ ١٧ ساڵ زیندانی بەسەر ٢٤ سیاسەتمەداری کورددا سەپاندبوو. فەرمانگەی سێهەمی سزاکانی دادگای باڵای تورک ئەو سزایەی پەسەند کرد، کە بە سەر هاوسەرۆکی شارەوانی گەڤەر رەمزیە یاشار کە لە بری ئەو قەیوم دانراوە و هەروەها ٢٣ کەسی دیکەدا سەپێندراوە و رایگەیاند، "سزاکە بە گوێرەی یاسا" دەرکراوە.

دادگای باڵا بانگەشەی کرد کە بەڵگەکان بە گوێرەی یاسا بەدەستهێنراون و بڕیارێکی ویژدانی دراوە. دادگای باڵا، تانەی تۆمەتبارانی بۆ تێهەڵچونەوە رەتکردەوە ئەوەش بە پاساوی "هیچ پێشێلکارییەک کە کاریگەری بکاتە سەر سزاکە بوونی نییە".

هـ. ب