سۆرۆ خزیگنۆس لە ئاراو یادکرایەوە
سۆرۆ خزیگنۆس (ئازاد یاندی) کە ٢٣ ی تەمموزی ٢٠٢٢ لە گارە شەهید بوو، لە شاری لەزنبورگی سویسرا یادکرایەوە.
سۆرۆ خزیگنۆس (ئازاد یاندی) کە ٢٣ ی تەمموزی ٢٠٢٢ لە گارە شەهید بوو، لە شاری لەزنبورگی سویسرا یادکرایەوە.
بۆ یادکردنەوەی سۆرۆ خزیگنۆس (ئازاد یاندی) کە ٢٣ ی تەمموزی ٢٠٢٢ لە گارە شەهید بوو، دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدانی سویسرا (کۆماو) لە شاری لەزنبۆرگی سویسرا چالاکی ئەنجامدا. بنەماڵەی شەهید سۆرۆ و بەشێک لە بنەماڵەی شەهیدان و کوردستانیان بەشداری چالاکییەکە بوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی کۆماو، فیدان کارتال کانات قسەی کرد، ڕایگەیاند دەبێت لە تێکۆشانی شەهیدان تێبگەین و خاوەنداری لە ئایدیاڵەکانیان بکەین.
لەسەر ناوی مەجلیسی شەهید محەمەد تونچی ئاراو، نەجمەدین ئەر گوتی: "نیشانەی دڵسۆزیمان بۆ شەهیدان، دڵسۆزیمانە بۆ ئایدیاڵەکانی ئەوان".
لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهید سۆرۆ خزیگنۆس، دەڤرین ئاتیل ڕایگەیاند شەهید سۆرۆ یەکەم و کۆتا شەهیدی بنەماڵەکەیان نیە، گوتی: "هەردەم ئاڵای شەهیدان بەرز دەکەینەوە".
سیاسەتمەداری گەلی کورد سدیق باتور تیشکی خستەسەر نرخاندنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ شەهیدبوون، هەروەها تیشکی خستەسەر خیانەتی پەدەکە و گوتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک و پەدەکە لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکەن، گەریلا بەرخۆدانێکی مەزن دەکات. ئێمە وەک ئەو کەسانەی لە ئەوروپا دەژین، دەبێت لە هەموو جێگەیەک شوێنی خۆمان لە بەرخۆداندا بگرین. شەهید شکۆی ئێمەن، شەهید نامرن".
پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهید سۆرۆ خزیگنۆس پیشاندرا و یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.