سەربازانی تورک دارستانەکانی دێرسیم-یان ئاگرتێبەردا
لە دێرسیم بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی، سەربازانی تورک دارستانەکانی ناوچەکەیان ئاگرتێبەردا. ئاگرەکە ناکوژێتەە.
لە دێرسیم بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی، سەربازانی تورک دارستانەکانی ناوچەکەیان ئاگرتێبەردا. ئاگرەکە ناکوژێتەە.
لە چۆڵتەرا گوندی کۆچکۆزلووجا کە دەکەوێتە سێگۆشەی ناوچەی پۆلۆر، خۆزات و چەمێشگەزەکێ-ی دێرسیم ، سەربازانی سوپای تورک لە ٢٠ی گوڵان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی کردووە. بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە ئاگریان بەردایە دارستانی کەتبۆ. بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە دانیشتووانی گوندەکانی هەرێمەکە گیراوە، هیچ هەوڵدانێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە نییە.
فیدراسیۆنی کۆمەڵەی دێرسم، لە سەر تؤڕی میدیایی خۆی دەربارەی دەربارەی تەشەنەسەندنی ئاگرەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: " مەترسی ئەوە هەیە کە ئاگرەکە پانتاییەکی فراوانتر بە خۆوە بگرێت . دەبێت بە پەلە هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە ئەنجام بدرێت و ژیانی بونەوەران بپارێزرێت."
والی دێرسیم و بەرێوەبەرایەتی گشتی دارستانی دێرسیم ، سەرەڕای ئاگری ٤ ڕۆژە هێشتا هیچ راگەیەنراوێکیان نەداوە.
لە لایەکی تەرەوە، دوای ئۆپەراسیۆنی سەربازی ٩ی گوڵان لە ئامووکتاکا لەنزیک گوندی کۆچکۆزلحجا، ئاگر لەدارستانەکە کەوتبوو. ئاگرەکە دوای ٦ ڕۆژ کۆژایەوە.
ک-ش