سەردانی بنەماڵەی شەهید یەگیت کرا

سەدان کەس چوونە سەردانی پرسەی گەریلای هەپەگە حاجی عەلی یەگیت، لە ناوچەی جزیر.

لە ٢٧ ی تەمموز لە گۆڕەپانی بەتکاری ناوچەی ئێلکەی شەرناخ، حاجی عەلی یەگیت (یوسف پیرۆسی) و لەوەند ئەندیچ (تێکۆشەر پێنجوێن) و عیسا تەمەک (زەردەشت عیسیان) لە ئەنجامی بۆمبارانی فڕۆکەی شەڕدا شەهید بوون.

پاش ئەوەی بنەماڵەی یەگیت لە ناوچەی جزیری شەرناخ لە ڕاگەیاندنەوە زانیان ڕۆڵەکەیان شەهید بووە، لە ماڵی خۆیان پرسەیان دانا. بە پێشەنگایەتی (MEBYA-DER)، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، کەسکین بایندەر، ئەندامان و بەڕێوەبەرانی پارتی چەپی سەوز و هەدەپە و چالاکوانانی تەژەئا، مەجلیسی دایکانی ئاشتی و کۆمەڵەی پشتیوانی بنەماڵەی زیندانییەکان، لەگەڵ سەدان هاوڵاتی سەردانی پرسەی یەگیت کرا و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی کرا.

"تا ئازادبوونی گەلی کورد، تێکۆشان دەکەین"

هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە و پەرلەمانتاری ئێلح کەسکین بایندەرلە پرسەکەدا قسەی کرد، گوتی: " ئازارەکانمان زۆرن، بەڵام دەتوانین لەگەڵ گەلەکەمان کوردستان ئازاد بکەین. دەوڵەت بوونی خۆی لەسەر نەبوونی گەلی کورد بنیات ناوە. بۆیە لە ساڵی ٢٠١٥دا "پرۆسەی چارەسەر"ی کۆتایی پێ هێنا. ئەوان ساڵی ٢٠٢٣ بە کۆتا ساڵی نەهێشتنی گەلی کورد دەبینن. گەلی کورد لە مێژوودا هەرگیز بەرامبەر زوڵم و چەوساندنەوە ملکەچ نەبووە و لە ئێستا و لە داهاتووشدا هەرگیز ئەو کارە ناکات. پێشەنگەکانی ئەم تێکۆشانە دوێنێ گەلی بۆتان بوون و ئەمڕۆش گەلی بۆتانن".