سەرکەوتنی کۆبانێ لە فرانکفۆرت پیرۆزکرا

١ ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ لە فرانکفۆرت بە ڕێپێوانێک پیرۆزکرا.

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، بەبۆنەی ١ ی تشرینی یەکەم ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ، ئاهەنگێک بەڕێوەچوو، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرا.

ڕێپێوانەکە لەلایەن فیدارسیۆنی فەجەدەکە-کاوە و (Defend Rojava)، لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی فرانکفۆرت بەڕێوەچوو، کوردستانی و ئەنتەرناسیۆنالیستەکانی فرانکفۆرت و دارمشتات و هاناو و ئۆفینباخ و گیسن و بێنسهایم بەشداربوون.

درووشمی "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"، هەروەها ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و پەیەدە بەرزکرانەوە.

چالاکییەکە لە (Haûptwache) بە خوێندنەوە و دابەشکردنی بڵاوکراوەکان، کۆتایی هات.