سەرۆکی نووسینگەی یاسایی کابائۆغلو: ئەم دۆزە، ئۆپەراسیۆنێکی سیاسییە
سەرۆکی نووسینگەی یاسایی ئیستەنبوڵ ئیبراهیم کابائۆغلو پاش دانیشتنی دۆزی نووسینگەی یاسایی سەدە، ڕایگەیاند ئەم دۆزە ناهەقی و نایاساییە و ئۆپەراسیۆنێکی سیاسییە.
سەرۆکی نووسینگەی یاسایی ئیستەنبوڵ ئیبراهیم کابائۆغلو پاش دانیشتنی دۆزی نووسینگەی یاسایی سەدە، ڕایگەیاند ئەم دۆزە ناهەقی و نایاساییە و ئۆپەراسیۆنێکی سیاسییە.
بە پاساوی ئەوەی دەربارەی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهیدکران، لەسەر میدیای دیجیتاڵ بابەتیان بڵاوکردۆتەوە، لێپرسینەوە لە نووسینگەی یاسایی ئیستەنبوڵ دەست پێ کرا. یەکەمین دانیشتنی دۆزەکە بە داوای لەکارلابردنی سەرۆکی نووسینگەکە ئیبراهیم کابائۆغلو و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری و هەڵبژاردنی ئیدارەی نوێ ئەمڕۆ بەڕێوەچوو. دانیشتنەکە دواخرا بۆ ٢١ ی ئاداری ٢٠٢٥ و پاش دانیشتنەکە ژمارەیەک پارێزەر لەبەردەم دادگای چاگلایانی ئیستەنبوڵ ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.
سەرۆکی نووسینگەی یاسایی ئیستەنبوڵ ئیبراهیم کابائۆغلو ڕایگەیاند ئەم لێپرسینەوەیە ناهەقی و نایاساییە، بەڵکو پێشێلکردنی یاساییە و هیچ تانەیەکی ئەوان قبووڵ نەکراوە، گوتی: "ئەمە بەڵگەیە بۆ ئەوەی ئەمە ئۆپەراسیۆنێکی سیاسییە". هیوای خواست لە دانیشتنی ٢١ ی ئادار کۆتایی بەو نادادییانە بهێنرێت.
"دۆزی ٨٥ ملیۆن کەسە"
سەرۆکی یەکێتی نووسینگە یاساییەکانی تورکیا، ئەرینچ ساگکان ڕایگەیاند پشتیوانی لە ئازادی ڕادەربڕین دەکەن، گوتی: "ئەمە تەنها دۆزێک نییە بەرامبەر نووسینگەی یاسایی ئیستەنبوڵ، دۆزی ٨٥ ملیۆن کەسە".