سوریا: ئەردۆگان لە ڕیزبەندى یەکەمە لە هاوکاریکردنى تیرۆردا
ڕژێمى سوریا ڕایدەگەینێت کە ئەردۆگان لە ڕیزبەندى یەکەمى لیستى هاوکاریکردنى تیرۆردایە.
ڕژێمى سوریا ڕایدەگەینێت کە ئەردۆگان لە ڕیزبەندى یەکەمى لیستى هاوکاریکردنى تیرۆردایە.
دەستەى ڕووبەڕوبوەنەوەى سپیکردنەوەى پارە و هاوکاریکردنى تیرۆرى سەر بە ڕژێمى سوریا، لیستى نوێی ناوى کەس و لایەنەکانى تۆمەتبار بە هاوکاریکردنى تیرۆر و سپیکردنەوەى پارەى بڵاوکردوەتەوە و ئەردۆگان سەرۆک کۆمارى تورکیاش لە ڕیزبەندى یەکەمی لیستی هاوکاریکردنی تیرۆردایە.
بەپێی لیستە نوێیەکەى ڕژێمى سوریا، هەرکەس و لایەنێک هاوکاریی چەکدارى دژ بە ڕژێمى ئەسەد و حکومەتەکەی کردبێت وەک تیرۆرست ناسێنراوە و ناوى چەندین کەسایەتیی و سەرۆکى وڵاتانى تێدایە، لە ڕیزبەندى یەکەمى ئەم لیستەى رژێمى سوریا، ناوى ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆمارى تورکیا و ئەحمەد داودئۆغڵۆ سەرۆک وەزیرانى پێشوو و سەرۆکى ئێستاى پارتى ئایندەى تورکیا هاتووە.
بڵاوکردنەوەى لیستى ئەم ناوانە لەلایەن ڕژێمی ئەسەد و حکومەتەکەیەوە لەکاتێکدایە کە رۆژەڤى هەردوو ووڵات لەبارەى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان و کۆبونەوەى ئەسەد و ئەردۆگانە، پێشتریش ئەردۆگان بانگهێشتى بەشار ئەسەد، سەرۆکى سوریای بۆ وڵاتەکەى ئاشکرا کرد، بەڵام ئەسەد پێداگرە لەسەر ئەوەی کە پێش هەر کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرانی تورکیا، پێویستە سوپای داگیرکەری تورک لە خاکی سوریا بکشێتەوە.