سیمینارێک دەربارەی زمانی کوردی لە ستۆکهۆڵم

بە دەسپێشخەریی پەیمانگای کوردی لە ستۆکهۆڵم، یەکێتیی مامۆستایانی کورد لە سوید، یەکێتی نوسەرانی نێودەوڵەتی کورد (PEN)، بەبۆنەی ڕۆژی زمانی کوردییەوە، سیمینارێک لە ستۆکۆڵمی پایتەختی سوید بەڕێوەچوو.

سیمینارەکە لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بەڕێوەچوو، چالاکییەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد، پاش خوێندنەوەی هەڵبەست و گۆرانییەکان، سیمینارەکە بە بابەتی جیاواز دەستیپێکرد.

پاش خوێندنەوەی هەڵبەستێکی ئەینور ئاراس، سەبارەت بە زمانی کوردی و میدیا گوترا: «زمان لەڕێگەی تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامە و گۆڤارەوە، پێشدەکەوێت و هاوچەرخ دەبێت».

گەلی کورد بەهۆی خۆشەویستی و عەشقەوە بۆ زمانەکەیان، ئەم زمانەیان پاراست. بەڵام بەداخەوە، لەم ساڵانەی دوایی، خۆشەویستیی کورد بۆ زمانەکەی کەمی کردووە. نوسەران، وەختێک شتێک دەنوسن، پێویستە زمانێکی سادە و پاراو هەڵبژێرن تا هەموو منداڵ و خوێنەرێکی کورد بە ئاسانی لێی تێبگات. وەک مامۆستا و ڕۆشنبیران و نوسەران، پێویستە هەموو وشە و نوسین و کارە زمانەوانییەکان لای مناڵان و گەنجان خۆشەویست بکەین، دەبێت ئیرادەی زمان بەهێزبکەین».

سیمینارەکە دوێنێ لە کاتژمێر ١٣:٠٠، لە ساڵۆنی (ABF) لە ستۆکۆڵم دەسیپێکرد و تا کاتژمێر ١٧:٠٠ درێژەی کێشا.

ژ.ت