سینان جیفتورک: ئەم دەوڵەتە سەدەیەکە بە چەک هەڕەشە لە کورد دەکات
پەرلەمانتاری هەدەپ، سینان جیفتورک گوتی، لەبەرئەوەی هەدەپ لەسەر زەمینەی دیموکراتیک باس مەسەلەی کورد و کوردستان دەکەت، هەندێک هێز هەڕەشەی لێ دەکەن.
پەرلەمانتاری هەدەپ، سینان جیفتورک گوتی، لەبەرئەوەی هەدەپ لەسەر زەمینەی دیموکراتیک باس مەسەلەی کورد و کوردستان دەکەت، هەندێک هێز هەڕەشەی لێ دەکەن.
پەرلەمانتاری وانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) سینان جیفتورک، ئێوارەی ١٧ ی تشرینی دووەم ئەودەمەی لە شەقامێکی ناوچەی یەنیشەهیری وان بوو، کەسێک بە چەکەوە هاتە ڕێگەی و هەڕەشەی لێ کرد.
پەرلەمانتاری هەدەپی وان، سینان جیفتورک، پەیوەست بە هەڕەشەکردنەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و گوتی: "لە پەرلەمان ئەمەمان لەگەڵ ڕای گشتیدا بڵاوکردەوە. هاوڕێکەم لە شەقامی ئاکۆیونلو لە ئامەد لەپێشمەوە دەڕۆیشت. لەو ساتەدا کەسێک هاتە بەردەمم و یەلەکەکەی کردەوە و چەکەکەی پیشاندام. چەکەکەی لە ژێر یەلەکەکەی بوو. دوای ئەوەی پیشانیدا، یەلەکەکەی داخست. بۆ ماوەی ٣-٤ چرکە سەیری کردم. بانگی هاوڕێکەم کرد، پێم گوت "ئەم کەسە چەکم نیشان دەدات".دوای ٣-٤ چرکە. ئەم کەسە بەلای ئێمەدا تێپەڕی و ڕۆیشت".
دەوڵەت کورد و کوردستان وەک هەڕەشە دەبینێت
جیفتورک گوتی: " ئەگەر پلان و بەدواداچوون نەبێت، چۆن دەزانن ئەو کاتژمێرە لەوێوە تێدەپەڕم. بۆچی ئەم ڕووداوە هاتە بووە ڕۆژەڤ؟ بۆ چەکیان نیشان داین؟ وەک گروپی هەدەپ پرسی کورد و کوردستانمان کردە ڕۆژەڤ. هەر بۆیە دەڵێین چارەسەری دیموکراتیکی ئەم پرسە لێرەدایە. دوێنێ دەتانگوت "لەبری ئەوەی لە چیاکان چەک هەڵبگرن، وەرە دەشتەکان سیاسەت بکەن". باڵاترین دامەزراوەی سیاسەتی دیموکراتیک پەرلەمانە، ئێمە لێرەین، ئیرادەی گەلین. هەر بۆیە وتمان لێرەدا ئەم بابەتە دەکەینە ڕۆژەڤ. هەندێک هێز بەم ڕەوشە ناڕەحەت بوون و وەک هەڕەشەیەک لێی ڕوانی. دەوڵەت خۆی سەدەیەکە پرسی کورد و کوردستان وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆی دەبینێت، بە بڵاوکردنەوەی ئەم مەسەلەیە لە پەرلەمان ناڕەحەت بووە. لێرەدا تەنیا شتێک کە دەبێ بگوترێ ئەوەیە؛ پێشتریش گوتمان دیسان دەیڵێین، ئەم دەوڵەتە سەدەیە چەک نیشانی گەلی کورد دەدات. هەر لە کۆچگیرییەوە تا دێرسیم، دیگۆر، قەسابان، ئەم دەوڵەتە هەمیشە چەک نیشان دەدا. چەک چارەسەر نییە، لە فایەق بوچاکەوە تا تاهیر ئەلچی، زۆرێک لە ڕۆشنبیرەکانمان، نووسەرەکانمان، ڤێدات ئایدن، کوژران. ئەمانە کارەکانن. ئەم کۆمەڵکوژییانە چییان چارەسەر کرد؟ چەک چارەسەر نییە، چەکمان نیشان مەدەن. ئێمە پەرلەمان وەک چارەسەرێک دەبینین. ئەگەر دەڵێن پەرلەمان نییە، ئەوا شوێنێکی ترمان پیشان بدە. ئێمە دەڵێین چارەسەر پەرلەمانە، شەقامەکانە، هەڵوێستی دیموکراتیکی گەلەکەمان لە شەقامە".
ئێمە لە هەڕەشە و فشار ناترسین
جیفتورک ڕایگەیاند لە هەڕەشە و فشار ناترسن و گوتی: " بۆ چارەسەری تێکۆشانی ئازادی نەتەوەیی کورد؛ دوو ڕێگامان لەبەردەمە، پەرلەمان و ناڕەزایەتی دیموکراتیک. ئەگەر یاسایەک ئامادە بکرێت، ئەگەر کێشەیەک بوو بە یاسا، ئەو کێشەیە لە کوێ باس دەکرێت؟ لە پەرلەماندا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. ئێمەش لە پەرلەماندا گفتوگۆ دەکەین".
ناونیشانی چارەسەر عەبدوڵا ئۆجالانە
جیفتورک لە کۆتاییدا گوتی: "لە پەرلەمان گوتمان، ئەگەر داوای چارەسەری ئاشتیانە دەکەن، گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگرن، بهێڵن قسە بکات. عەبدوڵا ئۆجالان دەتوانێت چارەسەری شەڕ بکات و ئاشتی بەرقەرار بکات. ئێمە پێمان وایە ئەگەر بەڕێز ئۆجالان قسە بکات هەڵوێستێک بۆ ئاشتی نیشان دەدات. بەڵام ئێوە ئەمەتان ناوێت. بۆیە بانگەوازی ئێمە ئەوەیە کە لەبری ئەوەی هەرێمی کوردستانی و ڕۆژئاوا وەک هەڕەشەیەک ببینن، گوێ لە داواکارییە ژیانییەکانی گەلی کورد بگرن. ئەگەر دەتانەوێت ببنە دەوڵەتێکی جددی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئەوا بگەڕێنەوە بۆ سیاسەتی گەشەکردن لەگەڵ کوردەکاندا".