سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی لە کۆڵن شەرمەزارکرا

لە کۆڵن سزای دیسپلین لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕاگەیاندراوێک شەرمەزارکرا.

بۆ ماوەی ٣ مانگی دیکە چاوپێکەوتنی بنەماڵە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قەدەغەکرا. ئەم سزای دیسپلینە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە ڕاگەیاندراوێکی جەماوەری شەرمەزارکرا.

ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن فەد-مەد لەبەردەم دێری دۆم خوێنرایەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە. بڵاوکراوەکان دەربارەی ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەشکران.

پاشان ڕاگەیاندراوێک بە زمانی ئەڵمانی خوێنرایەوە. جەماوەر لەڕێگەی درووشمەوە سیاسەتی شەڕی دەوڵەتی تورک و هاوکاری پەدەکەیان شەرمەزار کرد.