سزای نزیکەی ٦ ساڵ زیندانی بەسەر رۆژنامەنووس دایاندا سەپێنرا
نزیکەی ٦ ساڵ سزای بەندیخانە بەسەر رۆژنامەنووس ئارافات دایاندا سەپێنرا. دایان بەڕێوەبەری نووسینی رۆژنامەی دیمۆکراتیک ئولوس بوو.
نزیکەی ٦ ساڵ سزای بەندیخانە بەسەر رۆژنامەنووس ئارافات دایاندا سەپێنرا. دایان بەڕێوەبەری نووسینی رۆژنامەی دیمۆکراتیک ئولوس بوو.
رۆژنامەنووس دایان بە بیانووی 'پرۆپاگەندەی بۆ رێکخستن کردووە' و 'بڵاوکراوەکانی رێکسختنیان بڵاو کردووەتەوە' دەستگیرا کرابوو.
دانیشتنی دادگاییکردنەکە لە ٢٣هەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەستەنبول بەڕێوەچوو. دایان لەو دانیشتنەدا ئامادە نەبوو، بەڵام پارێزەرەکەی بە رێگای سیستمی دەنگ و رەنگ بەشداری لە دانیشتنەکەدا کرد.
لیژنەی دادگا بە تۆمەتی 'پرۆپاگەندەی رێکخستنی کردووە' ٣ ساڵ و ٦ مانگ و بە تۆمەتی 'بڵاوکراوەکانی رێکخستنی بڵاو کردووەتەوە' ٢ ساڵ و ٤ مانگ سزای بەندیخانەیان لە ئارافات دایانی رۆژنامەنووسدا بڕایەوە.
ز.ش