لە پەیامێکدا کە ئاراستەی رای گشتیی و سەرجەم ئازادیخوازانیان کردووە، کۆمیتەکانی پژاک و کژار لە ستۆکهۆڵم ئاماژەیان بەوەکردووە کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٤ ساڵە لە زیندای ئیمرالییدا گۆشەگیر کراوە و نزیکەی سێ ساڵیشە گۆشەگیرییەکی رەهای بەسەردا سەپێندراوە و دەوڵەتی تورک رێگە نادات پارێزە و بنەماڵەکەی سەردانی ئیمراڵی بکەن و دیدار لەگەڵ "رێبەر ئاپۆ ئەنجام بدەن".
هەر لە پەیامەکەدا هاتووە: "ئێمە لەو باوەڕە داین کە گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ پێداگریە لەسەر نکۆڵیکردن لە ناسنامەی گەلی کورد و هاوکات کرانەوەی دەرگاکانی ئیمرالی کلیلی چارەسەری کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراستە".
کۆمیتەکانی پژاک و کژار ئەوەشیان خستووەتەڕوو، "ئێمە ئەو گۆشەگیریە مەحکوم دەکەین و داوا دەکەین کە پێویستە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و سی پی تی و هەموو ئازادیخوازان بە ئەرکی خۆیان راپەرن".
لە کۆتاییشدا رایانگەیاندووە: "ئێمە داوای ئازادی فیزیکی رێبەر ئاپۆ دەکەین و تا ئازادی رێبەر ئاپۆ تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین".
هـ . ب