تانە لە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی نوسەر عەبدولمەناف عوسمان درا
خەلیل جۆشکون کە پاڕێزەری نوسەر عەبدولمەناف عوسمانە رایگەیاند، بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی عەبدولمەناف عوسمان نایاساییە.
خەلیل جۆشکون کە پاڕێزەری نوسەر عەبدولمەناف عوسمانە رایگەیاند، بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی عەبدولمەناف عوسمان نایاساییە.
نوسەر عەبدولمەناف عوسمان کە لە ٣ی ئەیلولدا دوای ٣٠ ساڵ و شەش مانگ لە زیندانی جۆری تی ئاکحیساری مانیسیا ئازاد کرابوو، بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی لەبارەوە دراوە. عوسمان ئێستا لە ناوەندی ناردنەوەی کۆچبەران لە ئەدیرنە راگیراوە. پارێزەرەکەی بە ناوی خەلیل جۆشکون رایگەیاند کە تانەیان لە بڕیاری دیپۆرتکردنەوە و چاودێری کارگێڕی داوە.
لە لێدوانەکەدا لەبارەی بڕیاری چاودێری کارگێڕی ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەو پاساوەی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە پشتی پێبەستراوە ٣٠ ساڵ بەر لەئێستا ئەنجامدراوە و ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە کات بە سەر بڕیارەکەدا تێپەڕبووە.
هـ . ب