تەکین: پێش هەڵبژاردن و پاش هەڵبژاردنیش ئیرادەی گەلمان دەپارێزین
هاوسەرۆکی ئامەدی دەم پارتی پنار ساکک تەکین ئاماژەی بەوەکرد، دەسەڵاتداری ئاکەپە- مەهەپە بە هێنانی دەنگدەران بۆ کوردستان، خەریکی یارییەکی پیسن.
هاوسەرۆکی ئامەدی دەم پارتی پنار ساکک تەکین ئاماژەی بەوەکرد، دەسەڵاتداری ئاکەپە- مەهەپە بە هێنانی دەنگدەران بۆ کوردستان، خەریکی یارییەکی پیسن.
دەسەڵاتداری ئاکەپە- مەهەپە، لە زۆربەیی ئەو شارانەی کە ناتوانێت لە هەڵبژاردنەکاندا دەرنجامی باش بەدەست بهێنێت، دەنگەدەرانی لە شارەکانی دەیکەوە دەگوازێتەوە بۆ ئەو شارانە، لەڕێگەیی قەیومەکانەوە خەریکی ئەم یارییە نوێیە. ئەوە دڵنیاکراوەتەوە لە چەندین شار و شارۆچکە، چەندین دەنگدەر بەشێوەیەکی نایاسایی هێنراونەتە ئەو جێگایانە و بۆ هەڵبژاردن جێگیرکراون. پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان، بەرامبەر بەم نایاسانە هەڵوێستی وەرگرتوە و ناڕەزایەتی دەربڕیوە. سکاڵاکان لە لایەن دەستەی باڵایی هەڵبژاردنەوە ڕەتکراوەتەوە.
هاوسەرۆکی ئامەدی دەم پارتی پنار ساکیک تەکین، پەیوەست بەم بابەتە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و وتی: "هاوپەیمانێتی دەسەڵاتداری، کاتێک ناتوانێ بەرامبەر بەدەستکەوتەکانی پارت و گەلی ئێمە خۆیی ڕاگرێت، بە گوێرەیی ئەو دەرنجامانەی کە لە هەڵبژاردنی ٢٠١٩ توشی بوو، دەیەوێت بە گواستنەوەی دەنگدەرانی خۆیی، لەم هەڵبژاردنەدا ئەنجامەکان لەسودی خۆیی یەکلایکاتەوە. لە زۆربەیی هەرێمەکان ئەم کارە دەکات، بەتایبەتی لە هەرێمانەی کە لە هەڵژاردنی ٢٠١٩دا بە جیاوازییەکی کەم هەڵبژاردنەکانی دۆڕاند".
سوپا و پۆلیس وەک دەنگدەر گواستراونەتەوە
تەکین ئاماژەی بەوەکرد بەپێی زانیارییەکانی پارتەکەمان، ئەوە زانراوە، سوپا لە دەریایی ڕەشەوە گواستراونەتەوە بۆ کوردستان و وتی: "لە جێگەیەک کە ناونیشانی خۆیی نیە، دەنگدەر دامەزرێنراون. بەتایبەت لە ناوچەکانی پاشور، هەزرۆ و ئەگیلەی ئامەد، ئەوەمان دڵنیاکردۆتەوە ئەو دەنگەدەرانەی هێنراوەن بۆ ئەو ناوچانە هەموویان سوپا و پۆلیس و کەسانی سەربەدەسەڵاتن. بەرامبەر بەم پێشێلکارییانە ناڕەزیاتیمان لە دەستەی هەڵبژاردنەکان تۆمارکردوە، بەڵام وتیان 'ئەم دەنگدەرانە کاربەدەستی فەرمین' بۆیە سکاڵاکەی ئێمەیان ڕەتکردەوە. لەبەر ئەم هۆکارە داوکاریمان بۆ دەستەیی بڵندی هەڵبژاردنەکان بەرزکردۆەتەوە و لە چاوەڕوانی وەڵام دانەوەدەیان. بۆ ئەوەیی هەڵبژاردنێکی دیموکراتیکی لە کوردستان ئەنجام بدرێت، هیوادارین دەستەیی باڵایی هەڵبژاردنەکان بە ئەرکی خۆیی هەستێت. پارتێکی بێ گەل و گەل بێ پارت بەبێت، دەبێت پیشانیان دەین کە چۆن پشتیوانی کۆبکەینەوە. ڕێژەیی دەنگەکانمان وەک نیشانەی سیاسەتە دیموکراتیکمان دەبینین".
'ئێمە ئیرادەی گەلەکەمان دەپارێزین'
تەکین سەرنجی بۆ گرنگی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان ڕاکێشا و وتی: "پێویستە وریا و بەرپرسیار بین، دەبێت زۆر بە وردی ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەین، هەموو ئەو نادادپەروەرییانەی لە کاتی هەڵبژاردندا بەرامبەرمان کراوە، ئاشکرا دەکەین. ئەم پرۆسەیە بە خۆمانەوە ئەنجام دەدەین، بۆیە کارێکی زۆر دەکەوێتە سەر گەلەکەمان. وەک دەم پارتی کارەکانمان لەسەر بنەمای داتا بەڕێوەدەبەین. بەڵێن دەدەین چ لە کاتی هەڵبژاردن و چ دوای هەڵبژاردن پارێزوانی لە ئیرادەی گەلەکەمان دەکەین'.